چاکترین هەڵویست دژی دەسەڵاتی کوردیی، بایکۆتکردنی دەنگدانە، دەنگ بە هیچ لایەنێک مەدەن
Monday, 28/11/2011, 12:00
پارتی دەستی کردووە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و درۆی دابەشکردنی زەویماوەیەکە پارتی و بەتایبەت بەفەرمانی مەسرور بارزانی بە شێوازێكی شاراوە دەستیان کردووە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە سنوری سلێمانی و هەولێر و گەرمیان، ئەوەی جێگای باسە لەم پڕوپاگەندەیەدا پارتی دەستی کردووە بە ناو نووسینی ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆ لە نێویاندا پێشمەرگەی لیوا تازەکان بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان و لق و هێزی پۆلیسیش، ناویان هاتووە گوایە لە هەولێر ئەرزە وەردەگرن ، بەداخەوە خەڵکی کوردستان تا ئێستا لە فرت و فێڵ و درۆی پارتی و بنەماڵەی بارزانی تێنەگیشتووە، یەکێك لەو پێشمەرگانە زۆر بە شانازییەوە گوتی: مەسرور بارزانی ئەمری دەرکردووە بە پێدانی ئەرزە پێمان و تا ئێستا دووهەزار خێزان ناویان هاتووەتەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم ناو نووسینە تەنها لە سەر کاغە و تا ئێستا چەندین جار ئەم ناونووسینە کراوە، چەند جار دووبارە و دەبارە بۆتەوە. شایانی باسە هەرکات دەنگی هەڵبژاردنێك هەبووبێت، یان نزیکی کاتی هەڵبژاردن بووبێت و ئیشیان بە خەڵکی هەبووبێت، ئەم حیزبانەی دەسەلات، بەتایبەتیی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەستیان کردووە بەناو نووسینی درۆ و خەڵك فریودان بەناوی ئەرزەوە، ئەوەی لێرەدا زۆر کۆمیدییە لە نێو ئەو ناوانەی هاتووەتەوە دەیان ماڵی تێدایە چوار کوڕ و باوکێك چەند برا و کەسێکی تێدایە، کە هەمووی تەنیا یاریکردنە بە عەقڵی خەڵکیی، چونکە بە گوێرەی ناوەکان بێت هەر یەکە و سەرو ئەرزی بۆ هاتووەتەوە، لەنێونیاندا هەموو ئەوانەی ناویان هاتووەتەوە پێشتر سوودمەند بوون، بەڵام پارتیی وەکو نوقڵانە ئەمجارەش ناوەکانی نووسیونەتەوە، ئەوەی کە دەبێت بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بێت، کە حیزبەکان دەسەڵات، بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە پێشوەخت بڕیاری خۆیان داوە، کە سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان چۆن بێت و چۆنی دابەش بکەن، ئەوەی لەسەر خەڵکی کوردستانە کە بایکۆتی هەموو دەنگدانێک بکەن و نەچنە بەردەم سندوقی دەنگەکان، بایکۆتکردن، هەڵوێستێکی مێژووییە و ئاسودەکردنی ویژدانی خۆتانە، کە هیچ کام لەو حیزبانە رابەری خەڵکی کوردستان نیین و بەرژەوەندی خۆیان لەسەرو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی کوردەوە راگرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست