سێ نوسەرى كوردستانپۆست دەدرینە دادگا
Monday, 28/02/2011, 12:00
د
پهیامنیری کوردستانپۆست:واى ئەوەى هەرسێ نوسەرو رۆژنامەنوس ناسیح عبدالرەحیم و كەیوان هەورامى و دكتۆر فایق گوڵپى هەستان بە ڕێكخستنى خۆپیشاندا نێك لەهەڵەبجەى شەهید بۆ كۆتایهینان بەدەسەڵاتى هەردووبنەماڵەى مەسعودبارزانى و جەلال تاڵەبانى , دەست بەجێ لەلایەن هێزە چەكدارەكەانى سەربەیەكێتى فەرمانى گرتنیان دەدریت و لەڕۆَژى 26 _2_2011 ناسیح عبدالڕەحیم لەنیو بازارى هەڵەبجەدا دەستگیر دەكەن و سوكایەتى پێدەكەن و بەشێوەیەكى دڕندانە لێى دەدەدن ،بەپێى زانیاریەكان ئەو هیزانە كەناوى پۆلیسى بەرگرى فریاكەوتنیان لەخۆیان ناوە ، هیزێكى میلیشیایى سەر بەیەكێتى نیشتیمانى كوردستانن و ئەكبەر ئیناخى لێپرسراوى هێزەكەیە . دوابەدواى ئەوەى كەناسح عبدالڕەحیم بەهەوڵى كەسانى دڵسۆزى شارەكەوە بەكەفالەت ئازاد دەكریت ئاگادارى دەكەنەوە بەزوترین كات كەیوان هەورامى و دكتۆر فایق گوڵپى یان بۆ بەدەست بخات و بۆ ڕۆژى دواتر كەیوان هەورامى و ناسیح عبدالڕەحیم سەردانى بەڕێوەبەرێتى پۆلیسى هەڵەبجە دەكەن و پییان ڕادەگەیەنرێت كە بە پێى مادەى 3ى یاساى خۆپیشاندانەكانى كوردستان دەبیت دادگایى بكرین ، چونكە بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان ڕیكخستوە و دواتر كەیوان هەەورامیش لەبەڕێوەبەرێتى بنكەى پۆلیسى هەڵەبجە دەستگیر دەكەن و بە كەفالەت ئازادى دەكەن هەتا ئەوكاتەى كە دادگایى كردنەكەى دەست پێدەكات .
هەڵبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست