21 ئەندامى پارتیى سەر بە ناوچەى قەڵادزێ بەڵێنیان دا دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن
Saturday, 13/06/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستان پۆست_ تایبەت بە كوردستان پۆست
سەرچاوەیەك لە لقى 11ەوە پێى راگەیاندین، كە لە كۆبوونەوەیەكى مانگانەى سنوورى لقى 11 و لە ناوچەى قەڵادزێ، بە هۆى ئەوەى كە چەند ئەندام ناوچەیەك و كارگێڕێكى ناوچە بە ناوى (عەلى ئاغا) وتبوویان ئێمە دەنگ بە لیستى كوردستانى نادەین و دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەین، دەبێتە دەمەقاڵە لە نێوان بەرپرسى ناوچە و ئەو ئەندامانەى تر.
هاوكات سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەشدا كە لە نێوان بەرپرسى ناوچە و عەلى ئاغا كە وتوویەتى دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەم، بۆتە شەڕ و هاوكات بە بۆكس و شەق و كەللە لە یەكتریان داوە، سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە بەرپرسى ناوچە دەسپێشخەرى ئەو شەڕە بووە، چونكە دەیتوانى ئەوە نەكات و بە نووسراو سەروو خۆى ئاگادار بكاتەوە.
وتیشى: "ئێستا ژمارەى ئەو ئەندامانەى كە بڕیاریان داوە لە سنوورى قەڵادزێ دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن، 21 ئەندامى پارتین".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست