ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترين (فه‌زيحه) له به‌ڕيوه‌برايه‌تی خانه‌نيشنی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (پارتی)
Thursday, 29/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ههولێرسهرچاوهيهك له نووسينگه‌ی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای به‌ناو وه‌زيری پيشمه‌رگه، گه‌وره‌ترين فه‌زيحه‌ی و ئابرووچوونی له‌به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی خانه‌نشينی سه‌ربه (پارتی) له‌ناو وه‌زاره‌ت ئاشكراكرد، كه ليستيك پێك هاتووه له (١٢٠٠) كه‌س كه هه‌ر هه‌موويان له ده‌روه‌ی هه‌ريمن و له ئه‌وروپا و ئه‌مريكاو ولاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاتانه‌يان وه‌رگرتووه، که‌چی به پله ی ئه‌فسه‌ری يه‌ك نه‌جمه تا پله‌ی ليوا خانه‌نشين كراون، ته‌نها ١٢٠ كه‌سيان پێشمه‌رگه‌ی ديرين بوون و ته‌مه‌نيان خانه‌نشينكراوی به پێی ياسا رێگه پێدراوه.
فه‌زيحه‌كه له‌وه‌دايه ٧٠٠ كه‌س له‌و ناوانه له‌دايك بووی ١٩٨٩ تا ١٩٩٦، له ئه‌وروپان و پيشمه‌رگايه‌تيان هیچ نه‌كردووه به هۆی به‌رتيل و واسته و ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی قيزه‌وه‌ن خانه‌نشين كراون، ٥٠٠ پله‌ی نه‌قيب و ملازی يه‌كه‌م ملازمی دووه‌م واته يه‌ك نه‌جمه‌ی تيايه، له‌وه‌ش فه‌زيحه‌تر ١٥٠ خيزان كراونه‌ته ئه‌فسه‌ر، که زۆربه‌یان به‌هۆی له‌شفرۆشیی و خۆشلکردن بۆ به‌رپرسه‌کان ناویان خراوه‌ته نێو ئه‌و لیسته‌وه، له‌و ليسته‌دا ٤ براو ٣ برا و ٢ براو باوكی تيايه، ٢٠٠ كه‌س كه پياو خراپ بوون له موسته‌شار و ئامر مه‌فرزه‌ی خاسه‌و جاش و ئه‌من و ره‌فيق حزبی تيايه به‌پله‌ی نه‌قيب و له ئه‌وروپا ده‌ژين.
شيره‌ی حه‌مه‌سه‌عيد كه به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی شێخ جه‌عفه‌ره ، له زاری شێخ جه‌عفه‌ره‌وه گووتويتی، كه وه‌زيری پيشمه‌رگه ووتويه‌تی پارتی بۆته فيرقه و مه‌قه‌ری حزبی به‌عس هه‌رچی جاشه لای ئه‌وانه، كاتي ئه‌و ليسته‌ی بينوه تووشی شۆك بووه، وتوویه‌تی که‌وابوو راسته وه‌کو ده‌یان وت پارتی به‌شيك بووه له رژيمی به‌عس!
سه‌رچاوه‌يك له به‌ڕيوه‌برايه‌تی خانه‌نشينی پيشمه‌رگه‌ی پارتی، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی خستۆته پال ليوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی ناسراو به‌ملازم ئه‌حمه‌د ئابلاخی) كه به هۆی په‌يوه‌نديیه كۆنه‌كانی به رژێمه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و به‌وق کاره هه‌ڵساوه و خانه‌نشينی كردوون، شایانی باسه ئه‌م که‌سه سالی ١٩٨٨ ته‌سليم به رژيمی به‌عس بۆته‌وه و یه‌کێک بووه له دۆست و پیاوه‌کانی حاجی عه‌بد له سليمانی، عه‌بدلعه‌زيز بارزانی ئيداره‌ی وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌و شيخ سالاری حسابتی و وه‌زاره‌ت و شيخ حاميد گه‌وره‌دي و ئه‌وانيش هه‌موو ئه‌و تاوانه‌يان خستۆته پال ليوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی..
تا ئه‌وه‌ی له‌و ليسته‌دا ١٠٠ كه‌سی ره‌وشتنزمی کۆمه‌ڵاتیی تێدایه تيايه، که كراونه‌ته ئه‌فسه‌ر و خانه‌نشينكراون.
تا نيوه‌رۆی ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی پيشمه‌ر گه باس ته‌نها له سه‌ر هه‌ردوو فه‌زيحه‌كه‌ی ليوا حه‌مه‌د ئابلاخی بووه وهه‌واڵی گشت شوێنه‌كان به بروسكه‌ش مه‌سعود بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست