کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێده‌نگی ده‌شكێنێت

Sunday, 27/03/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ بنه‌ماڵه‌كانی كوردستان كه‌ سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كان ئه‌كه‌ن ده‌یان مه‌له‌فی ساخته‌ و درۆ و ده‌له‌سه‌ بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌به‌ستن و دواجار شه‌وی ڕابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیتر بێده‌نگی ده‌شكێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و باڵا له‌ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ری و ئیتر بێده‌نگ نابێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی : كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی خۆیه‌وه‌ هێرشه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان به‌ چه‌ند شێوازێك ده‌بێت: ڕه‌دكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی هه‌موو تۆمه‌ته‌كان، ده‌رخستنی تۆمه‌ته‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌كانیان، ده‌رخستنی په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌كانی سه‌ركرده‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌عس و دوژمنه‌كانیتری كورددا، به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌ وه‌ڵامێكی ته‌واو ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵات كه‌ هێرشه‌كه‌ی هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ ده‌ستپێكرد.

شیاوی باسه‌ دوابه‌دوای هێرشه‌كانی پارتی بۆ سه‌ر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵ و سایتی كۆمه‌ڵ نیوز چه‌ندین مه‌له‌فی پارتی و به‌عسیان هه‌ڵدایه‌وه‌ و به‌ وێنه‌ و دۆكیۆمێنت ئاشكرایان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە