له له‌نده‌ن سێ گه‌نجی کورد مانیان له‌نان خواردن گرتووه بۆ پشتگیری دژی ئه‌و تاوانه‌ی پارتی کردی
Friday, 18/02/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست شاری له‌نده‌ن !
به‌رده‌م نوسینگه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم له شه‌قامی (ئیجوارڕۆت) سێ گه‌نجی کورد مانیان له‌نان خواردن گرتووه بۆ پشتگیری له خه‌ڵکی کوردستان و شاری سلێمانی، به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی، که دژی گه‌نجانی سلێمانی کراو به ڕه‌شه‌کوژی و ترسنۆکانه ته‌قه‌یان به‌ناویانا کردن بووه شه‌هید بوون و زاماربوونی زیاتر له 50 لاوی ئه‌و شاره. کاکه لاس که یه‌کێکه له‌مانگرتووه‌کان به کوردستانپۆستی ووت ئێمه مانگرتن ناشکێنین تا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی به‌رۆکی گه‌له‌که‌مان به‌ر نه‌ده‌ن و کوردستان چۆڵ نه‌که‌ن با ئێمه‌ش بمرین وه‌ک کاکه ڕۆژوان و شه‌هیده‌کانی تر، که که‌س نازانێ ناویان چییه، ده‌بێ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بزانن، که گه‌لی ئێمه بێ خاوه‌ن نییه، ده‌بێ ده‌نگی ناڕه‌زایی بگه‌یه‌نینه هه‌موو دنیا و بزانن چ زاڵم و دیکتاتۆرێک حاکمه له ووڵاته‌که‌مان، مانگرتۆکان ووتیان ئه‌م به‌یانییه پۆلیس ده‌ری کردووین و ڕاوی ناوین، به‌ڵام ئه‌م جاره بابێن بمانکوژن ناڕۆین و ده‌ست له مانگرتنیش هه‌ڵناگرین، داوا له هه‌موو کوردانی تاراوگه له شاری له‌نده‌ن و ده‌ورو به‌ر ده‌که‌ن که بچن به‌هانایانه‌وه و که‌ناڵه‌کانی مێدیای ئه‌و ووڵاته ئاگاداربکه‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکانی تریش بێن له‌گه‌ڵیاندا بۆ مانگرتی ئه‌مه‌ش ناوی مانگرتووکانه.
کاکه لاس، هێمن مه‌حمود، بیلال سه‌نگه‌سه‌ری. خه‌ڵکانی تریش له‌گه‌ڵیان ماونه‌ته‌وه و هیوادارن کوردانی تریش بچن بۆلایان و جۆش و خرۆش بده‌ن به‌و چالاکیه مه‌ده‌نیانه و، حکومه‌ت و هه‌ردوو بنه‌ماڵه رشواکهن، په‌یامنێری کوردستانپۆست وه‌ک خه‌مخۆر و ئه‌رکی مێژووی کارکردن له هه‌موو ڕووداوێکی تر ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه و زانیاریی زیاترتان ده‌ده‌ینێ.
هیوادارین له‌شێوه‌ی ئه‌م جالاکیه له هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا ڕه‌وه‌ندی کوردی لێ یه ئه‌نجام بدرێت.
کوردستانپۆست له‌نده‌ن
به‌رده‌م نووسینگه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست