کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌ سليمانی (١٢) شوقه‌ی له‌ (قه‌يوان ستی) كڕيوه‌

Tuesday, 17/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ماهير شه‌هلای مه‌كته‌بی دارايی و كارگێری سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانیيه‌وه‌، ده‌زگای پاراستن له‌ ماوه‌ی دوو سالدا ٣٥ شوقه‌ و خانوو له‌ شاری سليمانی بۆ پياوه‌كانی و سيخورانی ده‌زگاكه‌یان كڕيوه‌، به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌زگای پاراستن ١٢ شوقه‌ی ديكه‌ی له‌ پرۆژه‌ی قه‌يوان ستی كريوه‌ بۆ سيخور و معته‌ميد و کەسە دڵسۆزەکانی پارتی، له‌وانه‌: ئاری هه‌رسينی، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، حسين جاف و بارزان سه‌عيد گه‌وهه‌ر و چه‌ند كه‌سێكی ديكه‌، كه‌ تا ئيستا ناوه‌كانيان نه‌زانراوه‌، هەندێک لەو شوقانەش کە بە ناوی کەسی ترەوە کڕدراون، بە مەبەستی كاری چاودێری و سيخوڕيكردن به‌كار هينراون، وەکو شاردنەوە، رفاندن، کاری تێکدەرانە و میوانداری ئەندامانی دیکەی پاراستن کە لە شوێنەکانی ترەوە دێنە سلێمانی بۆ پلانی تیرۆرکردن و شتی دیکە.
ماهيری شه‌هلا ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ شوقه‌كه‌ له‌ حسين جاف وه‌رگيراوەته‌وه‌ به‌لام هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيكترئه‌وه‌ش زانراوه‌ پاراستن بارزان سه‌عيد گه‌وهه‌ر راسپاردووه‌ تا له‌لای خه‌ڵكی ئه‌وه‌ بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و شوقه‌يه‌ی بۆ ئه‌و كڕيوه‌، ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی سه‌رۆك وه‌زيران له‌ سليمانیيه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌ كه‌ به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م شوقه‌ی نه‌ك بۆ بارزان سه‌عيد گه‌وهه‌ر، به‌ڵكو بۆ هيچ كادريكی كۆنه‌ پارتی و نوێی پارتی نه‌كڕيوه‌!
له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ رزگاری ئه‌ژی گۆران به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌ كه‌ پاراستن ئه‌و شوقانه‌ی كڕيوه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ مه‌كته‌بی سياسيش بۆ هه‌ريه‌كه‌ له‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی و فه‌ره‌يدون جوانرۆی و هه‌لۆ ئه‌حمه‌د سمێل له‌ قه‌يوان ستی شوقه‌يان بۆ كراوه‌.

http://nokangroup.org/kurdish

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە