عومەر فەتاح دیسان خەوی لێکەوتۆتەوە
Friday, 25/05/2012, 12:00
وێنەگری کوردستانپۆست:دوێنی ٢٤ / ٥ /٢٠١٢ عومەر فەتاح لەگەڵ مەلا بەختیار و چەند بەرپرسێکی پیری یەکێتی نیشتیمانی لە یادی دامەزراندنی کەمئەنداماندا وتارێکی بە خەوتووی پێشکەش بە کەمئەندامەکان کرد، هەروەکو هەندێک لە ئامادەبووان بە پێکەنیەوە وتیان: لە خەوەکەیدا پەیمانی پێداوین داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکات، بە مەرجێک لە پاڵ مەلا بەختیاردا شەرمەزاری نەکەن، کەوا خەوی لیکەوتووە.
بەڕێزان ئەم بەرپرسانە خۆشیان چاک دەزانن، لەناو خەڵکییدا رێزیان نەماوە، بۆ نمونە عومەر فەتاح کە دەیەوێت بچێتە پرسەیەک کەس لەبەری هەڵناسێت، بۆیە تاکتیکێک بەکار دەهێنێت، ئەوەیش ئەوەیە لە پێش خۆیدا ئەگەر بزانێت ئەو پرسەیە قەرەباڵغە، یەکێک دەنێرێت تا جیاگایەکی بۆ بگرێت، ئەوسا لە کاتی دیارییکراودا خۆی دەکات بە ناو پرسەکەدا دڵنیایە کە کەس لە بەری هەڵناسێت، بەڵام ئەو کەسەی کە جێگاکەی بۆ گرتووە، لە بەری هەڵدەستێت و دەڵێت کاک عومەر گیان فەرمو وەرە جێگاکەی من، ئەویش دەچێت و لە شوێنەکەی دادەنیشێت.
من زۆر قسەم هەیە، بەڵام لێدەگەڕێم با ئەم وێنەیە کە خۆم گرتوومە و پێشکەش بە کوردستانپۆستی دەکە، بۆ خۆی قسە بکات، ئایا ئەم پیر و خائین و پەککەوتانە لەوەدا ماون ئیتر خەڵکی رێزیان لێبگرێت؟
ئایا ئەم شتە پیسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە کۆمەڵگای کوردییەوە ماوە، کە بە جلی کوردییەوە خۆیان نمایش دەکەن، تا ئێمەش وەک کورد مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین؟ مەبەستم ئەوەیە ئەمانە لەگەڵ ئەمنێک، بەعسێک و خائینێکی داگیرکەردا هیچ جیاوازییەکیان نییە، بۆیە کە بە بەرگی کوردییەوە دەیان بینین با نەخەڵەتێن، چونکە لە خائین خائینتر، لە دوژمن دوژمنترن بە کورد.
کلیکی ئەو وێنەیە بکە بۆ بینینی بە گەورەیی:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست