لاوه‌ند نه‌وزاد ، له پاداشتی ئه‌و کاروکردانه‌ی دژی کارمه‌ندان ، پاداشتکرا!.
Saturday, 07/05/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی جه‌لال تاڵه‌بانی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : بۆ پاداشتکردنی ئه‌و کاروکرده ناشیرین و نابه‌جێیانه‌ی لاوه‌ند نه‌وزاد که دژی کارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان ئه‌نجامی ده‌دا ، ڤێلایه‌کیان له‌سه‌ر رێگای مه‌سعود(مه‌سیف -هه‌ولێر) به بڕی 40 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ کڕیوه. هه‌ر که‌سێ گومانی له‌و هه‌واڵه هه‌یه با په‌یوه‌ندی به خاوه‌نی ئه‌و ڤێلانه بکات که به‌ته‌نیشت (کۆمه‌ڵگای سه‌فیران)ه‌وه‌یه ، بکات.
جه‌لال تاله‌بانی و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش ، له ره‌وشێکی ئه‌وه‌نده خراپدان ، که که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ریان ئه‌وه‌نده که‌م بوونه‌ته‌وه ، ئه‌وانه‌ی که ماون ، به پاره وه‌ک کۆنتراکت کاره دژه خه‌لکییه‌کانیان پێده‌که‌ن ، راگه‌یاندنه رووزه‌رده‌کانیان پێهه‌ڵده‌سوڕێنن.. ده‌کرێت ناوی ئه‌و که‌سانه به‌به‌کرێگیراو ناو بنیین ، ئه‌م جۆره که‌سیتییانه سڵ ناکه‌نه‌وه له کرده‌ی خراپه‌کاری ، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی پاره‌ی پیبدات ، به‌هه‌وه‌سی مه‌سعودده‌سته‌ودایه‌ره‌که‌ی بۆ هه‌لده‌سوڕێنێت ، به کورتی کێ زۆر بدات وه‌لای بۆ ئه‌وه ، به‌مانایه‌کی دیکه ئه‌وانه هیچ نه‌بوون ، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژێک که پێمانوایه زۆر دوور نابێت بدۆڕێن و که‌وتنه نێو زبڵدانی مێژوو ، هیچیان نییه بیدۆڕێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست