ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ میت و ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت(4)
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
له‌م به‌شه‌دا بروسک (یڵدرم)، ئه‌و نهێنییه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات، که نێچیره‌ڤان بارزانی هه‌موو ڕۆژێک دوو بۆ چوار ملێون دۆلار له برایم خه‌لیله‌وه ده‌نێرێته سلوپی، له‌وێ له بانکی گه‌ره‌نتی دایده‌نێت، له‌وێشه‌وه هه‌ندێ له‌و پارانه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌کرێت، یان له بانکی تورکیا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و پارتیانه‌ی که ده‌چنه ناو تورکیا، وه‌کو خه‌ڵکی تر پێویستییان به‌وه نییه په‌ساپۆرتیان پێ بێت، به‌ڵکو به وه‌ره‌قه‌یه‌کی میتی تورکی ده‌رباز ده‌بن و ده‌چنه ئه‌ودیو.
بروسک بۆ یه‌که‌مجار ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، که ژنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، خه‌ڵکی کوردستانی باکوره و په‌ساپۆرتی تورکی هه‌یه، حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعودیش په‌ساپۆرتی (
سوور)ی تورکی پێیه، واته له‌و په‌ساپۆرتانه‌ی که سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسه گه‌وره و دیبلۆماته تورکه‌کان پێیانه و هاتووچۆی پیده‌که‌ن. ژنه‌که‌ی سه‌فین دزه‌یی که نوێنه‌ری پارتییه له ئه‌نکه‌ره، پێشتر که سکرتێری خۆی بوو، ئه‌ویش هه‌ر تورکه، ئه‌مه پیشانی ده‌دات، په‌یوه‌ندی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به تورکانه‌وه توند و زۆر به‌هێزه.
وه‌ک ده‌بیستن و بینیومانه، هه‌ندێ جار، مه‌سعود خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، بروسک به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه ئه‌و کاتانه‌یه، که‌عه‌سکه‌ر و ئه‌فسه‌ره تورکه‌کانیش له ته‌نیشتییه‌وه وه‌ستاون.
حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعود به په‌ساپۆرت تورکه بروسک زۆر شتی سه‌یر و نهێنی شاراوه‌مان له ناو جانتاکه‌یدا بۆ ده‌رده‌هێنێت. شایانی ئه‌وه‌یه به وردی گوێی لێبگرین و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵمان بۆی هه‌بێت، که دوای بینین و گوێگرتن له قسه‌کانی بروسک، ئه‌و پرسیاره به خه‌یاڵماندا دێت: ئایا جگه له میلله‌تی کورد، چ میلله‌تێک هه‌یه ئه‌م هه‌موو تاوان و خیانه‌ته‌ی له لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌یه‌وه به ئاسانی لێبکرێت، بێده‌نگ ده‌بێت و ئاوا به ئاسانی به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات؟
بۆ بینین و گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و قسانه کلیکی ئه‌و فلیمه‌ی خواره‌وه بکه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست