هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی زانا حه‌مه سالح 3 كه‌سی نزیكی هێرۆ ئاشكرا ده‌كات
Saturday, 29/09/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانیله پاش ئه‌وه‌ی ساكاری هاوسه‌ری زانا حه‌مه‌سالح و منداله‌كانی كوردستانیان جیهیشت" به‌چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به ده‌زگای زانیاریی چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگیان ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له جوتیار نوری جیگری پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندازیار تاریق محمه‌د نوری ئاغجهلهریی به‌ڕیوبه‌ری نه‌خشه‌دانانی سلێمانی و رۆپێوی ته‌ها ئیبراهیم له نه‌خشه‌دانانی سلێمانی، 3 كه‌سی دیكه بوون كه له تاوان و گه‌نده‌ڵیه‌كانی گوندی قه‌ره‌وه‌یسی تێوه‌گلا بوون به بریاری هێر و حاكم قادر ئه‌و 3 كه‌سه دۆسیه‌كانیان شاردرابووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگای زانیاری باسی له‌وه‌كردووه، كه هه‌ریه‌كه له جوتیار نوری و ئه‌ندازیار تاریق محمه‌د نوری زیاتر له500 ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌ركه‌تووه به‌گشت ئه‌و گه‌نده‌لیانه‌ی كه بۆ هیرۆ و حاكم قادریان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها ته‌ها ئیبراهیمی رۆپێویش (مساح) بۆته خاوه‌نی 13 پارچه زه‌وی و 6 دۆنم وه‌رگرتوه و كردویه‌تی به‌ناوی كهسو كاره‌كه‌یه‌وه.
شایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه‌سوكاری هاوسه‌ری زانا حه‌مه‌سالح له ژێر هه‌ره‌شه‌كانی هیرۆ و حاكم قادر ناچار بووه كوردستان بهحی بهیڵێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست