کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن گۆڤارێک له‌ هه‌ولێر به‌ ناوی (کوردستان پۆست)ه‌وه‌ ده‌رده‌کات

Thursday, 06/10/2011, 12:00


که‌سێک به‌ ناوی (جه‌لال به‌رزنجی) که‌ خۆی به‌ رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر داناوه‌، دانیشتووی هه‌ولێره‌، ئه‌م که‌سه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌، که‌ تا ئیستا ئیمتیازی چه‌ند رۆژنامه‌ و گۆڤارێکی وه‌رگرتووه‌، دوایی به‌ ده‌ستی دوو فرۆشتوویه‌ته‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی تر. له‌ نامه‌یه‌کدا  بۆ کوردستانپۆستیان ناردووه‌، ئاگاداری ده‌رچوونی ئه‌و گۆڤارێکیان کردووه‌ به‌ ناوی کوردستانپۆسته‌، پرسه‌ رێوییه‌کیشیان به‌ ئێمه‌ کردووه‌. ئێمه‌ش پاش په‌یوه‌ندییکردنمان به‌ یه‌کێک له‌ په‌یامنێره‌کانمان له‌ هه‌ولێر، ئاگادارکراینه‌وه‌، ئه‌م  جه‌لال به‌رزنجییه‌ سه‌ر به‌ پاراستنه‌ و له‌گه‌ڵیاندا پلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ گۆڤارێک  به‌ ناوی کوردستان پۆسته‌وه‌ ده‌ربکه‌ن، وا له‌ خه‌ڵکی ساده‌ و خوێنه‌ران بگه‌یه‌نن، که‌ ئه‌وان نوێنه‌ری ئێمه‌ن له‌ کوردستان و له‌ هه‌ولێر، له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ک زمانی کوردستانپۆست به‌ چه‌کووش له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، به‌ڵام  دوایی نووسینه‌کانیان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی تر ده‌به‌ن، له‌ سه‌ره‌تادا هێرش کردنه‌ سه‌ر هاوڵاتیی و له‌که‌دارکردنی هه‌ندێک له‌ به‌رپرس و هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها هێرشکردنه‌ سه‌ر پیاوه‌ ئاینییه‌کان، له‌ پاڵیشدا جوانکردن و به‌ سه‌رداهه‌ڵدانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی.
ئه‌و که‌سه‌ که‌ ناوی جه‌لال به‌رزنجییه‌، نامه‌یه‌کی بۆ ناردووین تێیدا ده‌ڵێت: ..... تەنھا مەبەستمان خزمەت کردنی رۆژنامەگەری کوردییە و سرینەوەی ئەو وشە خراپانەیە کە بەم ناوەوە نراوە، ھەروەھا دەمانەوی ھاولاتیان و خۆینەران ئاشنایەتیان ھەبیت لەگەل ئەو ناوە.

ئێمه‌ لێره‌دا ده‌ڵێین، که‌ کوردستانپۆست هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیی و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا نییه‌، ئێمه‌ به‌شێکین له‌و خه‌ڵکه‌ چه‌وساوه‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌مان، جگه‌ له‌ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی و داگیرکه‌رانی کوردستان، ئێمه‌ دوژمنێکمان نییه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆماندا ئاشنا و ته‌باین، هاوڵاتیانی کوردستان له‌ کوردستانپۆست زویر نیین، ئه‌وه‌ هاوڵاتییانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ خیانه‌تکاره‌ ناڕازیی و زویرن، مافیان زه‌وتکراوه‌ و خاک و نیشتیمانه‌که‌یان ناشرین و هه‌رزانتالانکردووه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نیین که‌ خه‌ڵکی لێمان زویره‌، ئه‌وه‌ ئێوه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ده‌سه‌ڵاتن که‌  خیانه‌ت له‌ قه‌له‌م و له‌ بیروباوه‌ڕتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ و ده‌سه‌ڵات ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکییدا ئاش ببنه‌وه‌، با سامانی وڵات و پاره‌که‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ که‌سه‌ دڵسۆز و به‌تواناکان و قۆرخی نه‌که‌ن بۆ خۆیان و بۆ منداڵه‌کانیان.ا مێژوو نه‌ ره‌حم به‌وان و نه‌ به‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌ خائینانه‌ش ناکات.

ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌ن، که‌ نه‌ک ئێمه‌ رازیی نیین به‌ ده‌رچوونی گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌ک به‌ ناوی کوردستانپۆست، به‌ڵکو له‌ کاتیی پێویست و رۆژی خۆیدا، ئه‌گه‌ر کارێکی وا بکه‌ن، ئێوه‌ش  وه‌کو تاوانبار راپێچی دادگا ده‌که‌ین و سزا ده‌درێن.

دیسان لێره‌وه‌ بۆ خوێنه‌رانی روون ده‌که‌ینه‌وه‌، هه‌ر رۆژنامه‌، گۆڤارێک به‌ ناوی کوردستانپۆسته‌وه‌ ده‌ربچێت ئێمه‌ لێی به‌ دوورین و به‌رپرسیار نیین له‌ هه‌ر راگه‌یاندن و ناوه‌رۆکێکی ئه‌و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر لێکچوون و نزیکییه‌کیش له‌ بیروبۆچوونه‌کانیشماندا هه‌بێت ئێمه‌ خاوه‌نی نیین. داوش ده‌که‌ین که‌ هیچ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک هاریکارییان نه‌که‌ن، هیچ خوێنه‌رێکیش نه‌یخوێنێته‌ و بایکۆتی بکه‌ن و نه‌یکڕن.

داوا له‌ په‌یامنێر و نووسه‌ره‌کانیشمان ده‌که‌ین له‌ کوردستان، که‌ به‌دواداچوون له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ هاریکاریی ده‌که‌ن، زانیارییه‌کی ته‌واومان له‌ سه‌ریان بۆ کۆ وه‌ربگرن.

کوردستانپۆست
لیژنه‌ی راگه‌یاندن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە