گه‌نده‌لیه‌كانی لیوا عه‌بدوللا خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم
Saturday, 26/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
له پاش هه‌لبژاردنه‌كانی كۆنفراسه‌كانی پارتی له ناوچه‌كانی پۆلیس و ئاسایش، تا ئێستا كیشه‌ی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی و پاره خواردن و پۆلیسی بندیوار‌و میزانیه دزین له نێوان عه‌مید عه‌بدوڵخالق ته‌ڵعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولیر و لیوا عه‌بدوللا خه‌یلانی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی به ئاشكرا قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌لیه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له عه‌یمد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه به ئامار، دزیی و گه‌نده‌لیه‌كانی لیوا عه‌بدوللا خه‌یلانی بۆ ناردوین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له گه‌نده‌لیه‌كانی خه‌یلانی باسی زیاتر له 29 پۆلیسی بندیوار ده‌كات كه عه‌بدولڵا خه‌یلانی له بنه‌كه‌كانی پۆلیسی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر هه‌یه‌تی له نێوانیان (جه‌نگاوه‌ر) خه‌یلانی كه ئامۆزای عه‌بدوللا خه‌یلانی یه‌و ده‌وام ناكات و له ریستورانتی هه‌ولێر شه‌وانه كارده‌كات و ملازم یه‌كه‌م سۆران خه‌یلانی له بنه‌كه‌ی پۆلیسی داره‌توو باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه 2 پۆلیسی بۆ لیوا خه‌یلانی وه‌ك بندیوار حساب كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی بردنی مانگانه له بودجه‌ی پۆلیسی گشتی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دینار جگه له پركردنه‌وه‌ی مانگانه به وه‌سلی میكانیكی بایی 2 ملیۆن دینار بۆ سه‌یاره‌كانی و، وه‌رگرتنی 10 هه‌زار لیتر به‌نزین و فرۆشتنه‌وه‌ی نیوه‌ی به به‌نزینخانه‌كان وئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه بۆ كاتی خۆپیشاندانه‌كان به‌ناوی نانخواردنی پۆلیسه‌وه وه‌ك ئیندار 300 ملیۆن به‌گشتی خه‌رج كراوه لیوا خه‌یلانی داوای 20 ملیۆنی كردووه‌و به 15 ملێۆن دینار سوڵحیان له‌گه‌ڵدا كردووه، جگه له دامه‌زراندنی خه‌لكی به پاره و دیاری به پۆلیس و به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌رفیعاتی هه‌ندێك ئه‌فسه‌رو ڕێپێدراو به وه‌گرتنی به‌رتیل.
شایانی گووتنه هه‌ر به پۆلیس خانوه‌كه‌ی دروست كردووه له گه‌ل دروست كردنی مه‌زره‌عه‌كه‌ی له شه‌قلاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست