نه‌وزاد خۆشناو ڕێگا له هاوپۆله‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار نه‌بن له چوونه گۆڕستان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه
Sunday, 09/05/2010, 12:00
نه‌وزاد خۆشناو عه‌میدی كۆلیژی زمان له كۆلیژه‌كه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان ڕێگای له هاو پۆل و قوتابیه‌كانی گرت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن و به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت نه‌كه‌ن.
به‌پێی ڕێ‌و ڕه‌سمی ناو شاری هه‌وڵیر دوای سێ ڕۆژ به‌خاك سپاردنی هه‌ركه‌سێك كه‌سووكاره‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چنه سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ به‌یانی وێڕای كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌دان كه‌س له‌شێوه‌ی ڕێپێوانێك به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌یان كرد، بڕیاریش وابوو قوتابیه‌كه‌نی كۆلیژی زمان ئاماده‌ی ئه‌م مه‌راسیمه بن، به‌ڵام نه‌وزاد خۆشناوی عه‌میدی كۆلیژ به یارمه‌تی ئاسایش و پۆلیسی زانكۆ ڕێگا له هاتنه ده‌ره‌ی قوتابیان ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای بیر خستنه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر شه‌هید سه‌رده‌شت ، كاكه سه‌رده‌شت یه‌كه‌م كه‌س په‌نا بۆ ئه‌و ده‌بات پێی ده‌ڵێت كه هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه، ئه‌ویش خه‌مساردانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشتیوانیه‌كی لێبكات پێی ده‌ڵێت ئه‌وه ئیشی پۆلیسه نه‌ك ئه‌و.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته که پاراستن سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆرکردووه، نه‌ک که‌س و لایه‌نێکی تر، سه‌رۆکی جامانه سووریش پێویست ناکات ساخته‌کارانه بڵێ لیژنه دروست ده‌که‌ین بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی تیرۆرکردنه‌که، ئه‌م سه‌رۆکه ته‌زویره بۆ شه‌هیدکردنه‌که‌ی سۆرانی مامه حه‌مه‌ش هه‌رهه‌مان قسه‌ی فه‌رموو، هه‌روه‌ها نه‌وزاد خۆشناوی راگری کۆلێژه‌که‌ش سه‌لماندی كه کابرایه‌کی مه‌سینه هه‌ڵگری بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه نه‌ك که‌سێکی ئه‌کادیمیی و لێپرسراوێکی كۆلێژی زمان.
قوتابییه‌ك له‌ناو كۆلێجه‌كه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست