پشتیوان سادق لە بەرپرسیارێتى لقى 2 لادەبردرێت
Monday, 25/01/2010, 12:00
تایبەت بە كوردستانپۆست
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی پارتیی، تایبەت بە پەیامنێرى كوردستانپۆستى راگەیاند، كە پشتیوان سادق بەرپرسى ئێستاى لقى2ى پارتى لە شارى هەولێر بە هۆى ئەوەى منافەسەى زۆربەى بەرپرسە ئیداریى و حیزبیەكان دەكات، لادەبردرێت.
ئەو سەرچاوەیە، لە مەكتەبی سیاسییەوە پەیوەندى بە پەیامنێرمانەوە كرد و وردەكارى ئەو زانیاریانەى داوەتێ، كە هۆكارى سەرەكى بۆ لابردنى پشتیوان سادق لە بەرپرسیارێتى لقى2 بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوبراو هەمیشە منافەسەى زۆرى بەرپرسە ئیداریى و حیزبیەكان دهکات، بەڵكو منافەسەیەكى دیار و زەقى تەواویی بەرپرسەكانى حیزبەكانى تریش دەكات، ئەمەش بۆتە جێى ناڕەزایەتى حیزب و لایەنە سیاسیەكانى تر لە پارتى، بۆیە پارتیش بڕیارى ئەوەى داوە ناوبراو لەو لقە لاببات و بیباتەوە كۆمیتەى ناوەندى، سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەشدا، كە تا ئێستا دوو كەس بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكراون، وەك (شەعبانى عەلى شەعبان و كرمانج)، سەرچاوەكە زیاتر دواو وتى چانسى (شەعبانى عەلی شەعبان) بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە زیاترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست