کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌ ئاشکرا و به‌ نهێنی ته‌زویر ده‌کات و ئه‌مجاره‌ش ده‌یبه‌نه‌وه‌

Thursday, 04/03/2010, 12:00


ئه‌م زانیارانه‌ی ته‌زویر له‌ رۆژی 3.3.2010 له‌بنکه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌:
1. بنکه‌کان که‌ ژماره‌ی ناوی ده‌نگده‌ری تۆمارکراو 400 که‌سه‌ ئه‌مان هاتوون 450 کارتی هه‌ڵبژاردنیان له‌ بنکه‌که‌ داناوه‌، سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێ ئه‌مه‌یان له‌ هه‌موو بنکه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی ته‌زویر چی له‌ هه‌ولێر و دهۆک کردووه‌ به‌ مه‌ستی ته‌زویر.
2. هه‌موو مدیری بنکه‌کانیان بۆ ناوچه‌و لق بانگ کردووه‌ و خه‌ڵکی ده‌ترسێنن .
3. چه‌ندین مدیر و منسق و موه‌زه‌فی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌هدید کراون و له‌ ترسانا ئه‌وانیش وازیان هێناوه ‌و ئیستقاله‌یان داوه‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرچی بارزانی جنێوفرۆش. بۆیه‌ بێ کارماندێکی و نقسی کۆمیسۆن له‌ بنکه‌کانی ده‌نگ دان زۆر هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێرو دهۆک ه، بۆ ئه‌مه‌ چوون پارتی قوتابی ئاماده‌یی سه‌ر به‌خۆیان له‌ جێگای ئه‌و که‌م وکوڕیانه‌ وه‌ک موزه‌ف ومنسق داناوه‌ و دامه‌زراندوه‌ بۆ ته‌زویر.
4. له‌ 25.7 2009 ئه‌م براده‌ره‌ هه‌ر مدیری بنکه‌یه‌ک بوو، ووتی دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن دوو سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش هاتن زه‌ڕ بێکیسسوریان به‌سه‌ر سندوقه‌کانی ئێمه‌دا هێنا وبردیانن، چونکه‌ لای ئێمه‌ مه‌جالێ ته‌زویرمان نه‌دا. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئاڵووگۆڕیان به‌سندوقه‌کان کردبوو.
5. له‌ ئێستاوه‌ خه‌ڵکیان ئاماده‌ کردوه‌ له‌ به‌ینی شارو قه‌زاکاندا بیان گوێزنه‌وه‌ بۆ دووباره‌ ده‌نگدان.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رپرسه‌کانی ناو پارتی خۆیان له‌ سه‌ر یه‌کتر کردۆ به‌ جاسووس و هه‌وال به‌رنه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ له‌ سه‌ریه‌کتری ئه‌مه‌ ماوه‌ی 2 مانگه‌.
که‌ ئه‌مه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا نه‌بووه‌ مدیر ئه‌منێک جاسووس بێت به‌ سه‌ر رئیس منچمه‌یه‌که‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە