دەنگۆی ئەوە هەیە کە قادر حەمە جان، سلێمانی جێ بهێڵێت و ڕابكات
Monday, 16/04/2012, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست - 2 دواى بڵاوبونەوەى وردەكارى و چۆنیەتى هەوڵدان بۆ لەناوبردنى زانا حەمە ساڵح، ئیمڕۆ ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نزیك لە كۆسرەت ڕەسوڵ بە كوردستانپۆستى ڕاگەیاند، کە زۆربەیان راست و دروستن و هەر بەهۆى ئەوەش ئیمڕۆ دەنگۆى دەرکردنی قادر حەمە جان لە مەكتەبى سیاسى بڵاوبویەوە ئەو ئەندامە دەڵێت من پێشبینى ئەوە دەكەم لە ترسى دەستگیركردن و تۆماركردنى سكاڵا لەلایەن كەسوكارى زانا حەمە ساڵحەوە، قادر حەمە جان بەرەو دەرەوەى كوردستان ڕابكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست