کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌رپرسی لقی 4ی پارتی له‌ سلێمانی، ده‌ستی ئافره‌تێکی مه‌سیحی بڕیوه‌ و منداڵێکی لێ دروستکردووه‌

Saturday, 28/08/2010, 12:00


هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فای به‌رپرسی لقی 4ی پارتیی، به‌ ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ده‌ستی کچێکی مه‌سیحی بڕیوه‌، سه‌ره‌نجام منداڵێکی لێی بووه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن دادگای شه‌قڵاوه‌، بانگکراوه‌ و ئه‌ویش به‌ده‌م  بڕیاری دادگاوه‌ نه‌چووه‌.
هه‌روه‌ک له‌ دادگای باری که‌سێتی شه‌قلاوه‌ جاڕیان بۆ هیوا ده‌رکردووه‌، که‌ دادگا له‌به‌رواری 20 / 7/2008دا بڕیاری له‌سه‌ر هیوا ئه‌حمه‌د ده‌رکردووه‌، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌، ژماره‌که‌ی 104 /ش/ 2008، تێیدا هاتووه‌ ئه‌و ژنه‌ مه‌سیحییه‌ (شیلان عه‌مانوئیل سیامه‌ند) منداڵێکی به‌ ناوی (هێڤیار) لێی هه‌یه‌، ده‌بێت مانگانه‌ بۆ بژێوی ژیانیان 250 هه‌زار دیناریان پێ بدات، به‌ پێی بڕیاره‌که‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مانگه‌کانی پێشووتر، تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جاڕدانه‌ بڕێکی زۆر  قه‌رزاری ژن و منداڵه‌که‌یه‌.
هه‌روه‌ک له‌و بڕیاره‌دا هاتووه‌، ئه‌و ژنه‌ وه‌کوژن و منداڵی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا حیسابی بۆ کراوه‌.
ئه‌م رووداوه‌، دڵۆپێت له‌ تاوان و به‌دڕه‌وشتییه‌ که‌ به‌رپرس و لێپرسراوه‌کانی پارتیی و یه‌کێتیی پێی هه‌ڵده‌ستن. بۆ خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌، له‌ خواره‌وه‌ و له‌ژێر ناونیشانی ئاگادارییه‌کاندا بڕیار و جاڕدانه‌که‌ی دادگای شه‌قڵاوه‌ ببینه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/hewa_ahmad_mustafa.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە