کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گومان هەیە، کەپاراستن سكرتێری پارتی یه‌كێتی دیموكراتی کوردی سوریای کوشتبێت!

Sunday, 27/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 هه‌ولێر
هەفتەی رابردوو رۆژی پێنجشەممە ٢٤ / ٥ / ٢٠١٢ د. عەبدولڕەحمان ئالوجی (سکرتێری پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردی سوریا) کە بە میوانداری مەسعود بارزانی سەردانی هەولێری کردبوو، هەر ئەو شەوە لە ئوتێل چوارچرا گیان لە دەست دەدا. دەزگا و راگەیاندنەکانی پارتی بڵاویانکردەوە، کە هۆی کۆچی دوایی د. عەبدولڕەحمان بەهۆی وەستانی دڵییەوە بووە، کە له‌ كاتژمێر 4ی شه‌ودا به‌ هۆی جه‌ڵته‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك له‌ ئاسایشی هه‌ولێر، ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد، كه‌ لەگەڵ دابەزینی میوانەکەیان، بەر لە دوو كاتژمێر له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌وه‌، پێیان وتین ئه‌و شه‌وە، ئاگاتان له‌ هۆتیل چوارچرا بێت، چونكه‌ كه‌سایه‌تییه‌ك و میوانێکی سه‌رۆك بارزانی له‌وێ دابەزیوە، دەبێت ئاگاداری بن. هه‌ر ئه‌وشه‌وە دوای دوو كاتژمێر‌ میوانه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه‌ عه‌بدوڵره‌حمان ئالۆجییە گیانی له‌ده‌ستدا‌، ئێمەش گەیشتینە سەر تەرمەکەی، بەڵام ئامادەسازیی و جۆری گواستنەوەی تەرمەکەی زۆر نائاسایی بوو، ئیمەی خستە گومانەوە، كه‌ ئه‌م میوانه‌ شتێکی لێ بەسەر هاتووە، راسته‌ نه‌خۆش بووه‌، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو، کوتووپڕ گیان لەدەستبدات.
یەکسەر بەبێ ئەوەی هیچی بۆ بکرێت، یان بزانن چیی و چۆن بووە، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یەندرایە‌ په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری و رێگایان بە کەس نەدا، زۆر تویكاری بۆ بكرێت، دوایی خرایە‌ سه‌لاجه‌وه‌.
ویرای ئه‌وه‌ش هیچ جۆره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای مردنه‌كه‌ی له‌ هۆتیل چوار چرا نه‌كرا‌، ئه‌مه‌ش جێگای گومانی ئاسایش و گشت به‌ڕێوه‌به‌رانی هۆتێله‌كه‌ بوو‌، كه‌ ده‌بوو لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك بكرایه‌، تەنانەت رووداوەکە وا هاتە پێشچاو، بەوەی پاراستن چاوەڕوانی ئەوە بێت، کە  ئەمشەو د. عەبدولڕەحمان شتێکی لێدەقەومێت.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش گومانی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ تا بوترێت به‌ نه‌خۆشی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ به‌ڵكو ده‌رمانخوارد كراوه‌.



شایانی باسە سێ رۆژ بەر لە سەردانی د. عەبولرەحمان بۆ هەولێر، ڕه‌خنه‌ی له‌ مه‌سعود بارزانی گرت، گوایە هەڵویستی‌ له‌ سه‌ر كوردانی رۆژئاوا باش نییە، كه‌ له‌ ژیان و گوزه‌راندا، مامه‌له‌ی خراپیان له‌ گه‌ڵدا دەکرێت، هەروەها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كوردانی سوریاوه‌ ئه‌وه‌ی پشت راستكردۆته‌وه‌، كه‌ سكرتیری ئه‌و حزبه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ ره‌خنه‌ی دوو فاقی له‌سەر مه‌سعود بارزانی هه‌بووه‌، پێده‌چێت ئەمە وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌و تیكۆشه‌ره‌، کرابیتەوە، بۆیە بەو دەردەیان برد و كوشتیان.، جگە لەوەیش سەرجاوەکە وتی رەنگە پاراستن بە فەرمانی میتی تورکی ئەم کاقرەی کردبێت، چونکە تورکیا بەردەوام راوەدووی کەسایەتییە کوردە ناودار و سیاسییەکانی سوریا دەکات.



چەند سەرچاوەی هەواڵێک لە سەر کۆچی دوایی د. عەبدولڕەحمان ئالوجی:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە