کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن چاودێری خستە سەر ئەوانەی کە بۆ رەوەند بارزانی کار دەکەن

Tuesday, 17/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنری سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر
زياتر له‌ ٤ مانگه‌ ره‌وه‌ند بارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی له‌ هه‌وڵی نزيككردنه‌وه‌ی رۆشنبيرانی توركمان و هه‌وليرو شاره‌كانی ديكه‌ وه‌ك ئاماده‌سازيه‌ك بۆ كاتی ده‌ست به‌كاربوونی نيچيره‌ڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی كابينه‌ی حه‌وته‌م له‌ پاش وازهينانی دكتۆر به‌رهه‌م و له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نال و حزب و لايه‌نانه‌ی كه‌ هه‌وڵ و ره‌خنه‌ لە ئەدای نێچيره‌ڤان بارزانی دەگرن
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ پاراستنی هه‌ولێره‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگای پاراستن هه‌ستيان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ره‌وه‌ند بارزانی به‌نيازی پێك هينانی چه‌ندين ستاف و گروپه‌ بۆ لێدانی پاراستن و دكتۆر به‌رهه‌م و به‌رگريكردن له‌ نيچيره‌ڤان، ده‌زگای پاراستنيش به‌ هه‌وڵی چه‌ند سه‌رنووسه‌رێكی گۆڤاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌ رێگه‌ی نزيك بوونه‌وه‌ له‌ ره‌وه‌ند بارزانی و ستافه‌كه‌ی، ئه‌وه‌يان بۆ ئاشكرابووه‌ كه‌ ره‌وه‌ند بارزانی پاره‌يەكی زۆری نزيك ٢٠٠ مليۆن ديناری ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئەو مەبەستە، دواجار پاراستن له‌ ريگه‌ی سيخوره‌كانی له‌ نيو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی هه‌ولير و سليمانی ئه‌و ستافه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌و موهيمه‌يه‌ هه‌ستاوون و ئيستا زۆربه‌يان خراونه‌ته‌ ژێر چوارچێوه‌ی چاودێريكردنی پاراستن و كاتي ره‌وه‌ند بارزانی هه‌ست به‌ ئاشكرابوونی موهيمه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ وازی له‌ پرۆژه‌كه‌ی هيناوه‌ و ته‌واوی په‌يوه‌ندیيه‌كانی به‌و لايه‌نانه‌وه‌ بڕيوه‌.
ئه‌وه‌ی شايانی باسه‌ به‌ر له‌ دوساڵ له‌مه‌و به‌ر به‌ فيتی نوری سنجاری و ره‌وه‌ند بارزانی و هه‌ريه‌كه‌ له‌ فوئاد سديق و سامی شۆرش به‌ دوو راپۆرتی يه‌ك له‌ دوای يه‌ك هێرشيان كرده‌ سه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م و دواجار پاراستن هۆكاری دۆزينه‌وه‌ی كه‌سی يه‌كه‌می ئه‌و هيرشانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ خودی نيچيره‌ڤان ليی ئاگادار بووه‌.
به‌و شيوه‌يه‌ پرۆژه‌ كانی ره‌وه‌ند بارزانی له‌ به‌رامبه‌ر پاراستن تووشی شكست هاتووه‌ و برياری وازيهانی خۆی به‌ ده‌زگاو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانه‌وه‌ راگه‌ياندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە