پاراستن سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی 3 مه‌لای سیخور دەکات
Wednesday, 16/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هۆبه‌ی سیاسی ئاسایشی گشتییه‌وه" له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك و وتاربێژێكی ناو هه‌ولێر كراوه.
له پاش ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریی و ناره‌زایانه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، کە به (ئیعازی) پاراستن جارێكی دیكه ئەم سێ مەلایە:
1. مه‌لا مه‌سعود كه دوو برای پاراستننە و له لقی 2 پارتیین له هه‌ولێر.
2. مه‌لا مه‌زهه‌ر كه باوكی په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشینكراوی پارتی بووه .
3. مه‌لا عومه‌ر چنگیانیش كه پێویست به ناساندن ناكات، چونكه سیخوڕیكی ناسراوی پارستنە و بنه‌مه‌ڵه‌ی بارزانیی بۆ گشت رووداوه‌كان داوای لێدەکاات هه‌موو ئایه‌ت و قورئان و ئه‌مدیودیو ده‌كات، بۆ ئەوەی ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ره‌فتاره پرخیانه‌ته‌كانیان بشارێته‌وه.
شایانی باسە ئه‌م 3 مەلایەی پاراستن، کە لە نێو زانیانی ئاینی ئه‌مرۆدا خۆیان دەردەخەن و بوونه‌ته به‌رگریكار له گۆڤاری پاراستن (چرپە) كه به فیتی هێمن هه‌ورامی پاراستن، كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی دابان هاریکاریی دەکرێت به پشتیوانی عارف ته‌یفور جێگره‌كه‌ی پارتی له به‌غدا.
به پێی ئەو سه‌رچاوه‌یە هه‌ریه‌كه‌یان بری 5000 دۆلاریان وەک پاداشت بۆ خراوته زه‌رفێكی مۆر له‌سه‌ری پاراستن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست