ده‌زگای ميتی توركی خوليكی بۆ 20 كارمه‌ندی ده‌زگای زانياری كردۆته‌وه
Tuesday, 22/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانیئهمرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاسايشی گشتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ماوه‌ی دوو رۆژه زياتر له 20 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ئاسايشی سه‌ربه ده‌زگای زانياری بۆ خولێكی ئه‌منی چوونه‌ته ئه‌نكه‌ره‌ی پايته‌ختی توركيا و له‌لايه‌ن ده‌زگای ميتی توركيیهوه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژێك له چه‌ندين بواری جياجيادا وانه‌ی يان پێده‌وترێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌ياند كه عه‌قيد نهجمهدينی محەمەد به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی قه‌زا و ناحيه‌كانی سنوری پاريزگای سليمانی وه‌ك سهرپهرشتيكاری ئه‌و ستافه چوونه‌ته توركيا.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی پشت راست كرده‌وه، كه مانگی رابردوو هه‌مان ستاف له عه‌مانی پايته‌ختی شانشنينی ئه‌رده‌نی خوليكی بههيزتری ئه‌منيان بينيوه.
به پيی سه‌رچاوه‌كه ئه‌م خوله‌ی ده‌زگای ميتی توركی بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگای زانياری له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پاڤيڵ تالبهبانیيهوه هات كه ئه‌ويش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست زياتر له 30 رۆژ له ئه‌سته‌نبولی دووه‌م شاری توركيا له پاش ئه‌نكه‌ره‌ی پايته‌خته‌وه سازكراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه ده‌زگای ميتی توركی شانديكی ره‌وانه‌ی سليمانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زياتر له پهيوهنديهكانيان دلنيابن، وه‌ك دياری زياتر له 30 ده‌مانچه‌ی لۆك له كارتۆندا بهخشيوتهوه به‌رپرسانی ده‌زگای زانياری، به‌ڵێنی هاوكاری زياتر و پيدانی ده‌يان ڤيزهيان ئاشكرا كردووه بۆ به‌رپرسانی ده‌زگای زانياری و ئاسايش.
شایانی باسە عه‌قيد نهجهمهدين محەمەد ئه‌و ئه‌فسه‌ره بوو له‌كاتی خۆپيشاندانهكانی دوای 17 ی شوبات چه‌ندين پاسی له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ره‌وانه كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست