کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌و سيناريۆيه‌ی شنگار سه‌ركه‌توو نه‌بوو

Saturday, 24/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری موسڵ
دوای بلاو كردنه‌وه‌ی به‌يانه‌ فه‌رميه‌كه‌ی ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی هه‌رێم، سه‌رچاوه‌يه‌ ك له‌ لقی ١٤ی پارتی له‌ موسڵ ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌ياندين، كه‌ زياتر له‌ هه‌فتيه‌كه‌ ئه‌و زانياريه‌يان هه‌بووه‌ كه‌ ده‌زگای پاراستن به‌ نيازه‌ سيناريۆيه‌ك بۆ خه‌ڵكی شه‌نگار دروست بكات به‌وه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی جێژنی نه‌ورۆزدا تيرۆرستان به‌نيازن ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ سنوری شنگار ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ كه‌ خزمێكی خه‌سره‌و گۆرانه‌ و نزيكه‌ له‌ ئاسايشی موسڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، كه‌ ئه‌و پيلانه‌ له‌ پاراستنی دهۆكه‌وه‌ بۆ شنگار ئاماده‌ كراوه‌ چونكه‌ چه‌ند جارێك به‌رپرسانی ئاسايش و پاراستنی دهۆك پێش هه‌فته‌يه‌ك سه‌ردانی ئه‌و سنورانه‌يان كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پيلانه‌كه‌شيان ئاماده‌ كردبوو زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌و سنورانه‌ به‌و پيلانه‌يان زانيوه‌ تاكو بلێن پاراستن ده‌زگايه‌كه‌ گه‌لێك بە توانایە و ده‌توانێت ئيختراقی كاره‌ تيرۆرستیيه‌كان بكات.
به‌ڵام وه‌ك پيشه‌يی هه‌ميشه‌يان هه‌ر زوو ئه‌وه‌ زانرا، كه‌ پاراستن له‌ پشت سيناريۆكه‌وه‌يه‌ و مرۆيه‌كی هه‌ژاری به‌دبه‌خت ده‌كه‌نه‌ قوربانی خه‌ونه‌ بۆگه‌نه‌كانيان تا بلێن پاراستن سه‌لامه‌تی گيانی خه‌ڵكی شه‌نگاره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە