کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارمه‌ندانی ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان ناچارده‌کرێن که‌ ده‌نگ به‌ لیستیی کوردستانی بده‌ن

Monday, 22/06/2009, 12:00


که‌ناڵی ساته‌لایتی گه‌لی کوردستان، که‌ ئازاد جوندیانی به‌رپرسێتیی و کۆمه‌ڵی که‌سی ناپاک و مشه‌خۆری تێورکاوه‌، له‌ ناویشیاندا که‌سانی باش و بێلایه‌ن هه‌یه‌، که‌ له‌ به‌ر بژێوی ژیانی خۆیان ناچارن کاری تێدا بکه‌ن، ئیستا له‌ کاتیی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا هه‌موو کارمه‌نده‌کانیان بانگکردووه‌ و چاوپێکه‌وتنی یه‌که‌ به‌یه‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ کامیراش وێنه‌یان ده‌گرن، تا ناچاریان بکه‌ن‌، ڕاسته‌وخۆ به‌ ده‌م ماستاوکردنه‌وه‌، بڵێن: ئێمه‌ ده‌نگ بۆ لیستی کوردستانی و که‌ره‌ دێزه‌که‌ی بارزانیی و ورگه تێرنه‌خۆره‌که‌ی تاله‌بانی ده‌ده‌ین.
شایانی باسه‌ ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان له‌ نێوان 200 / 250 کارمه‌ند کاری تێدا ده‌کات، له‌ ده‌می یه‌کێک له‌و کارمه‌ندانه‌وه‌ پێ گووتین که‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکیشه‌ پێیان راگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر ببینین هه‌ر که‌سێک سایتیی کوردستانپۆست بکاته‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ریده‌که‌ین.

په‌یامنێری کوردستانپۆست/ ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە