ئاگادارییه‌کی گرنگ له کوردستانپۆسته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، بۆ ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
Saturday, 27/06/2009, 12:00
به‌م ئاگادارییه کورته، دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستان، له فێڵ و ته‌زویرکردنی ده‌نگه‌کان ئاگادارده‌که‌ینه‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له ڕێگای ئێرانه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر و به‌هه‌زاران قه‌ڵه‌میان وه‌رگرتووه، که له کاتیی پڕکردنه‌وه‌ی ئیستیمارهکاندا، پێتان ئه‌ده‌ن، تا ئه‌و قه‌ڵه‌مه به‌کار بهێنن بۆ ناونووسینی خۆتان، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ش، ته‌نها بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر نووسینه‌که له سه‌ر ئیستیمارهکه دیار ده‌بێت، دوای ئه‌وه کاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌کوژێته‌وه و نامێنێت، واته ئه‌و ئیستیمارهیهی که تۆ پڕی ئه‌که‌یته‌وه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ئیتر ساخته‌چییه‌کان ئه‌گه‌ر فریا بکه‌ون خۆیان پڕی ده‌که‌نه‌وه، یان به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه، که له هه‌ردوو حاڵه‌تدا به قازانجی لیستیی کوردستانی ده‌شکێته‌وه، بۆیه تکایه لێره‌وه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک بکه‌نه‌وه، هه‌ر که‌سێک ده‌چێت بۆ ده‌نگدان، با قه‌ڵه‌م جاف و پاندانی خۆی به‌رێ، به هیچ شێوه‌یه‌ک له شوێنی ده‌نگدانه‌کان قه‌ڵه‌م له‌که‌س وه‌رنه‌گرن.
بۆ زانیارییتان: ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیی ئێرانی داوێتی به پارتی و یه‌کێتیی، هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا بهکارهێبرا و سه‌ره‌نجام ئه‌و کێشه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه، که ئه‌حمه‌دی نهجاتیی سه‌رکه‌وتنێکی زۆری به‌ده‌ست هێنا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست