کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ دكتۆر كمال میراودەلى لەدەنگدان بێبەش كرد ؟!،،،چەندین هەواڵى گرینگ و تایبەت بەهەڵبژاردنەكانى هەرێم................

Saturday, 25/07/2009, 12:00


سەرچاوەیەكى بەرپرس لەكۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى هەرێم بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەلەسەر داواى جلال و مەسحود دكتۆر كمال میراودەلى لەهەڵبژاردنەكانى ئیمڕۆى پەرلەمانى كوردستان بێبەشكرا ئەو سەرچاوەیە ڕوونیكردەوە كەفەرەج حەیدەرى و حەمدیە حسێنى هەستاون بەنواندنى ئەم ڕۆڵە ودكتۆر كمالیان لەدەنگدان بێبەشكرد،لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى بەرپرس لەنوسینگەى پاراستنى لقى دووى پارتى لەهەولێر بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەسەرجەم مەڵبەندەكانى یەكێتى وردترین زانیاریان پێداوین لەسەر ئەندامان و لایەنگرانى لیستى گۆڕان هەموو ئەو كەسانەى ئیشیان بۆ ئەو لیستە كردووە ئەو سەرچاوەیە ووتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەڵێنیان پێداوین دواى تەواوبوونى هەڵبژاردنەكانى هەرێم تەواوى ئەو كەسانەى ئیشیان بۆ لیستى گۆڕان كردووە و وەكو زانراوە دەنگیان بەو لیستە داوە لەسەر كارلادەبرێن،
نێردراوى كوردستان پۆست لەشارى سلێمانى ڕاگەیاند كەجلال تاڵابانى بەهاوڕێیەتى كەل و پەلێكى زۆرى سەربازیەوە بەیانى ئیمڕۆ چوو بۆ دەنگدان و تەواوى پاسەوانەكانى كەڕۆژى پێنج شەممە دەنگیان دابوو دووبارە دەنگیان دایەوە ئەمەش كڵاوێكى تر بوو كرایە سەرى كۆمیسیۆن و لیستەكانى تر،
لەلایەكى ترەوە كوردستانپۆست لەسەرچاوەى تایبەتى خۆیەوە زانیویەتى كەبەئەنقەست لیژنەى ئەمنى پارێزگاى سلێمانى باجى ئۆتۆمبیلیان بۆ حسێن گەرمیانى كاندید بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم نەكردووە،
هەرلەم چوارچێوەیەدا سەبارەت بەنیگەرانیەكان و دوو دڵى كۆسرەت ڕەسولأ ئەندامێكى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەكۆسرەت ڕەسوڵ زۆر نیگەرانە لەمامەڵەى تەواوى ئەندامانى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى هەرئەمەش وایكردووە لەڕۆژانى ڕابردوەوە دەنگۆى ئەوە بڵاوبۆوە كەكۆسرەت ڕەسوڵ بەشدارى هەڵبژاردن ناكات،سەبارەت بەنیگەرانیەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى لەسەنتەرى لێكۆڵینەوەى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەكۆسرەت ڕەسوڵ زۆر نیگەرانە لەمامەڵەى ڕاگەیاندنى یەكێتى چونكە لەكاتى ناوهێنانیدا ووشەى بەڕێزى بۆ بەكارناهێنرێت كاروچالاكیەكانى بەشێوەی زۆر سادە و ساكار دەخوێنرێنەوە،
ئەمە بچوكترین مامەڵەیە كەكۆسرەت ڕەسوڵى نیگەران كردووە لەوەڵامى پرسیارێكى كوردستان پۆستدائایا نیگەرانیەكەى كۆسرەت ڕەسوڵ تەنیا لەسەر ئەم مامەڵەى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتیە لەوەڵامدا ووتى نەخێر هۆكارى تر هەیە بۆ نیگەرانى كۆسرەت ڕەسوڵ هەر شەوى ڕابردوو جلال تاڵابانى و مەسعود بارزانى بەپارە و قسەى خۆش نیگەرانیەكانى كۆسرەت ڕەسوڵیان ڕەواندۆتەوە،
ئەندامێكى مەكتەب سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەدكتۆر فردرێك تیسۆت كونسوڵى گشتى فەرەنسا لەهەرێم هەڕەشەى لەجلال و مەسعود كردووە و ئەوانیش بەپەلە پەیوەندیان بەكۆسرەت ڕەسوڵەوە كردووە نیگەرانیەكانیان ڕەواندۆتەوە،بۆیە ناوبراویش بەرەبەیانى زوو بەشدارى دەنگدانى كردووە،لەداهاتوودا كوردستانپۆست هەر ڕووداو زانیاریەكى ترى گرینگ هەبێت ئاگادارتان دەكاتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە