کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیس و دادوەر لە شارۆچکەی سەڵلاحەدین داوای سۆرانییەکان رەت دەکاتەوە، دەڵێت ئێوە لێرە هەقی شکاتکردنتان نییە

Tuesday, 03/09/2013, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
 سەرچاوەیەک لە خەستەخانەی باوەڕ پێکراو لە نێو خەستەخانەی رزگاریی هەولیر، ئەم هەواڵە گەرمەی پێداین:
رۆژی ٣١ / ٨ ، کۆمەڵیک گەنجی هەولێری کە ژمارەیان ٢٠ کەس دەبێت، پاسێک بەکرێ دەگرن و دەڕۆن بۆ سەیران. لە لۆفەکانی سەڵاحەدین پاسەکەیان لە گەڵ سەیارەی بەرپرسیکی پارتی بە ناوی مزوری بەیەکدا دەدەن، بەرپرسەکە دادەبەزێت، لەگەڵ حیمایەکانییدا دەکەونە گێانی ئەو ٢٠ گەنجە دەست دەکەن بە لیدانیان، بەرپرسەکە تەلەفۆن دەکات و مەفرەزەیەکی تریش دێن، ئەمانیش دەکەونە گیانی ئەو ٢٠ گەنجە وهەموو لەشیان دەشکێنن. دوابەدوای ئەوە گەنجەکان دەچنە خەستەخانەی مەسیف بۆ چارەسەر لە خەستە خانەکە دەریان دەکەنە دەرەوە هیچیان بۆ ناکەن. دوابەدوای ئەوە دەچن لە پلیس و لای دادوەر شارۆچکەی سەلاحەدین شکات دەکەن، دادوەرەکە بارزانی دەبێت و پێ یان دەڵێ: هەرێ ، ئێوە حەقی شکایەت کردنتان نییە. دوابە دوای ئەوە بنەماڵە بە ڕووداوەکە دەزانن و بەپەلە دەڵێن برۆن بێ دەنگیان بکەن هەتا دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێیان نەزانیوە. لە کۆتایدا ئەو ٢٠ گەنجە دەگەڕێنەوە بۆ هەولێر و لە خەستاخانەی رزگاری هەولێر چارەسەریان بۆ دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە