ڕه‌شيد تاهير بريكاری وه‌زاره‌تی دارايی(٢٧) ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراندووه
Saturday, 21/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٥ی ههولێرئهوهنده زانراوه كه ره‌شيد تاهير زۆربه‌ی رۆژانی ٥ شه‌موان تا يه‌كشه‌موان سه‌فه‌ری لوبنان ده‌كات، ئه‌وه‌ش زانراوه كه بۆ قۆماركردن ده‌چێته به‌يروتی پايته‌ختی لوبنان.
سه‌رچاوه‌يه‌كی زۆر نزيك له ئامۆزايه‌كی (ئيدريس هه‌ركی) ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه له رۆژانی پشووی فه‌رمی له مانگی ئاداردا، ڕه‌شيد تاهير به دوو شه‌و (٢٧) ده‌فته‌ر دۆلاری به ياری پۆكه‌ر و رۆڵێت له گازينۆيه‌ك لە به‌يروت دۆراندووه.
ئيدريس هه‌ركی ئه‌وه‌شی باسكردووه له‌ماوه‌ی ٤ مانگی ئه‌مساڵدا، ره‌شيد تاهير ١٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له به‌يروت دۆراندووه، كه هه‌مووی موڵك و سامانی گشتی و بودجه‌ی له سه‌دا ١٧ی كه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بوو كه كاتێك كچه‌كه‌ی بۆ سنوری ئيران هه‌ڵهاتبوو ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له باوكی دزيبوو پاش هينانه‌وه‌ی يه‌ك دۆلاری پێ نه‌مابوو، ڕه‌شيد تاهير له هه‌ولير ٣ خانووی گه‌وره‌ی به حكومه‌ت داوه به كري و ده‌زگاكانی كاريا و دڵنيايی نيشتميانی و دلنيايی هه‌ولێر به كري له خانووه‌كانی ڕه‌شيد تاهيردان و ئێستا ٥٩ پارچه زه‌وی و ٢٤ خانوو ڤێلاو شوقه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك هه‌يه، له هه‌ولير خه‌ريكی پرۆژه‌ی دروست كردنی هۆتيليكی ١٥ نهۆميه له نزيك پاركی هه‌ولێر و ڕه‌شيد تاهير به گه‌وره‌ترين دزو ماڤيا و دۆستی نيچچيره‌ڤان بارزانی ناسراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست