چەندین هەواڵى گرینگ لەپەیامنێرى گەڕۆكى كوردستانپۆستەوە،
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
پهیامنێری كوردستانپۆست
كارگێڕێكى مەڵبەندى 24ى یەكێتى لەقەڵادزێ ئیمڕۆ بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەلەقەڵادزێى سەدجار شەهید پێشوازى لە جهلال نەكرا و ئەو خەڵكەى لەوێ ئامادەبوون بەزۆرە ملێ هێنرابوون و بۆ ئەم شارۆچكەیە و بەپارەش بەكرێگیرابوون بۆئەوەى بكەونە بەرچاوى كامێراى میدیاكانى سەربەیەكێتى نیشتیمانى هەر ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى بەكوردستانپۆست ڕاگەیاند لەوكاتەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان دەستى پێكردووە بەرپرسانى یەكێتى لەسنورى بیتوێن و پشدەر ڕیسوادەكرێن و كەس ئامادەنیە پێشوازیان لێبكات لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى نزیك لەمستەفا چاو ڕەش و فواد مەعسوم بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەئەم دوو بەرپرسە داوایان لە جهلال كردووە چەند ملیۆن دۆلارێكى تریان بۆ بنێرێت چونكە ئەو پارەى لەگەڵ خۆیاندا هێنابویان هەموویان دابەشكردووە بەرپرسەكە ئەوەشى ووت كەمستەفا چاو ڕەش ئەوەشى بە جهلال ووتووە كەبەهۆى ڕوماڵكردنى بەردەوامى چالاكیەكانمان لەلایەن سایتى كوردستانپۆستەوە وەزعمان باش نیە لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى بەرپرس لەناحیەى سەروچاوە بە كوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەئێستا بەرپرسانى یەكێتى لەسنورەكە سەریان لەو هەواڵەى سایتى كوردستانپۆست سوڕماوە چونكە ناوەڕۆكى هەواڵەكە ڕاست و دروستە كوردستانپۆست ئەوەى زانیوە كەفواد مەعسوم مەڵبەندى هەشتى یەكێتى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى ئیجرائاتى توند لەگەڵ ئەو كەسانە بكەن كەناویان لەهەواڵەكەى كوردستانپۆست دا هاتووە هەرپەیوەست بەو هەواڵەى ئەم ئێوارەیە لەسایتى كوردستان بڵاوبۆوە سەبارەت بەمەڵبەندى یەكێتى لەهەولێر كارگێڕێكى پێشوترى مەڵبەندى هەشت بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەئەوەى لەهەولێر ڕوویداوە هەمان كارەساتیش لەڕانیە هەیە كارگێڕەكە بەڵێنى ئەوەى بەپەیامنێرى كوردستانپۆست دا كەلەداهاتوویەكى نزیكدا دەقى ڕووداوەكانى ناو مەڵبەندى هەشت بۆ كوردستانپۆست دەخاتە ڕوو..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست