کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی گرنگ له‌ نێو ده‌زگای پاراستنه‌وه‌.

Monday, 26/04/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نێو ده‌زگای پاراستن له‌ سۆنگه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌کان ، په‌یوه‌ندی پێکردین و رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێری پایته‌خت روویداوه‌، ده‌مه‌وێ بێ پێچ و په‌نا و بۆ مێژوو و بۆ راحه‌تکردنی ویژدانم به‌رامبه‌ر   خه‌ڵکی کوردستان  ئه‌و پیلانه‌ ئاشکرا  بکه‌م . سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌قینه‌‌وانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ و شه‌خسی مه‌سروری کوڕی مه‌سعود پیلانی بۆ دارێژراوه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی خودی خۆشیه‌وه جێبه‌جێکراوه‌. ته‌قینه‌وه‌کانیش هه‌مووی له‌ ناوه‌نده‌کانی سه‌ر به‌خۆیان روویداوه‌ ، تا گومانی بکه‌رانی ، له‌سه‌ر خۆیان لاببه‌ن. شوێنه‌کانیش ئه‌مانان:  کارگه‌ی ستیلی هه‌ولێر له‌ ڕیگای هه‌ولێر -گوێر ، دووه‌میان له‌ چێشتخانه‌ی ئه‌بوشه‌هاب که‌ 65% هی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ و سێیه‌میشیاندیاره‌  فه‌میلی فانه‌ که‌ ئه‌ویش هه‌ر هی بنه‌ماڵه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی ووتی: هۆکاری ئه‌و پیلانه‌ بۆ سێ خاڵ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌:
1- بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز که‌ گوایه‌ له‌ سایه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ئاسایش له‌ پایته‌خت به‌رقه‌رانییه‌ و به‌که‌ڵکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت نایه‌ت، ماوه‌یه‌که‌ پاراستن کار له‌ دژی ئه‌م پرسه‌ ده‌کات.
2- بۆ دامه‌زراندنی خه‌ڵکێکی زۆری ده‌زگای پاراستن له‌ ئاسایش پێش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای ئاسایش (ئه‌گه‌ر جێبه‌جێکرا).‌
3- له‌ هه‌مووی گرنگتر ، دیاره‌ ته‌واوکردنی سینارێۆکه‌ ، ئه‌ویش گرتن و نیشاندانی کۆمه‌ڵێ که‌س له‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن که‌ گوایه‌ ته‌قینه‌وه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌شیان بۆ گه‌وره‌ نیشاندانی ده‌زگای پاراستن و شه‌رعییه‌تدان پێیان به‌ره‌سمی له‌ پێناو بێده‌نگکردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ باس له‌ ناشه‌رعی ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌که‌ن و به‌ حزبی له‌ قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
ده‌زگای به‌دناوی پاراستن له‌ پیلاندارشتن زۆر له‌ رێکخراوه‌ تیرۆریسته‌کان ده‌چیت بۆ نانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ پێناو مه‌رامه‌ سیاسییه‌کان ، به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ چه‌نده‌ مرۆڤی بێ تاوان ده‌بنه‌ قوربانی پیلانه‌ گڵاوه‌کانیان ، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانن درێژه‌ به‌ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ییان بده‌ن و ترس و تۆقاندن له‌ نێو خه‌ڵکی بڵاوبکه‌نه‌وه.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له‌ هه‌ر نوێکارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌و پیلانه‌ی پاراستن ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ و ، هه‌ر لێره‌وه‌ش به‌ ناوی کوردستانپۆست سوپاسی خۆمان بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی نێو پاراستن راده‌گه‌یه‌نین .‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە