ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ڤاڵان کاک کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود و موسته‌فای سه‌ید قادره‌وه
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
سه‌باره‌ت به سه‌ردانمان بۆ به‌غداد و کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لالدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به پێویستمان زانی هه‌موو لایه‌ک ئاگاداربکه‌ینه‌وه که به‌ڕێز مام جه‌لال ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له سه‌ر جێ به‌جێ کردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه ده‌سه‌ڵاتی جی به‌جێ کردنی داوه‌ته هه‌ردوو جێگره‌که‌ی و مه‌کته‌بی سیاسیی، وه بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی بکرێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جیکردنی خاڵه‌کان.
سێ شه‌ممه له سه‌ر چوارشه‌ممه سه‌عات 11ی شه‌وی 17 / 18/ 20091- ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی له ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی به جۆرێک، که هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتیی هه‌ستی ئه‌وه‌یان لا په‌یدا بێته‌وه که خاوه‌نی ئه‌و حیزبه‌ن و هه‌موو وه‌ک یه‌ک ته‌ماسا ده‌کرێن.
2- دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌زگاکان به‌تایبه‌تی مه‌کته‌بی سیاسیی و ئه‌ندامانی که به‌پێی په‌یڕه‌و ده‌بێ سه‌رپه‌رشتی هه‌موو کاروبار و ده‌رکردنی هه‌موو بڕیاره‌کان به‌تایبه‌ت بڕیاره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان بۆ ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه.
3- ئاشکراکردنی دارایی و داهات و سه‌رفی یه‌کێتیی و پێداچوونه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه وه‌رگیرابێ و بۆ هه‌ر کارێک خه‌رج کرابێ.
4- گۆڕینی حکومه‌ت و دانانی حکومه‌تێکی کارا بۆ ئه‌عویزدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی به حکومه‌ت و یه‌کێتیی.
5- گۆڕینی لێپرسراوه‌کانی هه‌موو مه‌کته‌به‌کان و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ده‌زگاکان و گۆڕانکاری ته‌واو تێیدا بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنیان که بگوونجێ له‌گه‌ڵ ته‌شکیلاتی ڕێکخراوێکی مۆدێرندا به‌تایبه‌ت که ئێستا یه‌کێتیی ئه‌ندامی کارای سۆسیال ئینته‌رناسۆسیاله.
6- لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که که‌مته‌رخه‌م و زیانبه‌خش بوون بۆ یه‌کێتیی و به‌گشتیش ته‌قیمکردنی کاروباری لێپرسراوان .
7/ ڕیکخستنه‌وه‌ی کاروباری مه‌ڵبه‌نده‌کان و هێزی پێشمه‌رگه و که‌سوکاری شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامان و ڕازیکردنیان و که‌م کردنه‌وه‌ی گله‌ییه‌کانیان.
8- ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی که هاوتاییه‌ک هه‌بێ له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانی و ڕێککه‌وتنه ستراتیجییه‌که‌ی که له نێواندایه.
9- گێڕانه‌وه‌ی به په‌له بێ مه‌رجی ئه‌و هه‌موو کادر و ئه‌ندامانه‌ی که له سه‌ر بیروڕای جیاواز و له سه‌ر ته‌که‌تول ده‌رکراون یان دوورخراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆیان.
10- له‌به‌ر تێکچوون و تێکترازانی ڕێکخستنه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویست ده‌کات یه‌کێتیی به هه‌موو کاره‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بچێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که کراون ڕاست بکرێنه‌وه.
11- ڕاگرتنی هه‌موو جۆره ڕاگه‌یاندنێکی دژ به یه‌کتر له نێوان بیر‌ورا و گروپه جیاکان و قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌شهیر و نوزڕاندن و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتر و ڕێگه‌نه‌دان به هه‌ندێ لێپرسراو که په‌یامه‌کانیان ده‌بێته هۆی دروست کردنی باری گرژی و تووڕه‌کردنی لایه‌ن و که‌سه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست