کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ده‌زگای زانیاری: خۆپیشاندان(مه‌سیره‌که‌)ی دوێنی3/7 چۆنکرا؟!.

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ده‌زگای زانیاری ، که‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبیته‌وه‌ ، به‌ پرسیاریک ، زانیارگه‌لێکی گرنگی له‌ میانی وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ی بۆ ئێمه‌ و خوێنه‌رانی کوردستانپۆست ئاشکراکرد و وتی:
1- ده‌مێکه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و،هه‌ردوای رووداوه‌ کاره‌ساتباره‌که‌ی 17/2 ئاماده‌کاری ده‌که‌ن بۆ گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌ سلێمانی تا بتوانن مه‌عناویاتی ته‌پیوی خه‌لکی خۆیان و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ولێر به‌رزبکه‌نه‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران و ئۆپزسیۆنیش بی ئومێد بکه‌ن.
2- پاش هاتنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود له‌ مه‌سیف سه‌لاحه‌دین ، بڕیاردرا له‌ 3/7 خۆپیشاندان یا مه‌سیره‌که‌ی ده‌سه‌لات ئه‌نجام بدرێت.
3-کێ بوون به‌شداریان کرد ؟ چه‌نده‌ خه‌رجی ئه‌و مه‌سیره‌ به‌عسئاسایه‌ بوو؟ وا له‌ خواره‌وه‌ زانیاری وردتان بۆ به‌یان ده‌که‌ین:
3-1- رێکخستنه‌کانی یه‌کیتی له‌ هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کان ،به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسوورکردنه‌وه‌ و به‌ڵێندان و پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ و کارتی مۆبایل و نانخواردن و پاس گرتن و به‌نزین بۆ سه‌دان ئۆتۆمۆبیل و شتی دیکه‌ کۆکرانه‌وه‌ و ره‌وانه‌ به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سڵیمانی کران .دۆکۆمێنتمان له‌ به‌رده‌سته‌ که‌ چه‌نده‌ کارتی مۆبایل له‌ ڕیگای مه‌لبه‌نده‌کان کردرابوو و دابه‌شکرا به‌سه‌ر به‌ناو خۆپێسانده‌ران.
3-2- کۆمه‌ڵێک له‌شفرۆشی عاره‌ب و هه‌روه‌ها کوردیان هێنابوو له‌ پیناو هه‌لپه‌ڕین و خۆشکردنی جه‌وه‌که‌.چه‌نده‌ها فۆتۆمان لایه‌ ده‌رهه‌ق به‌و له شفرۆسانه‌(کوردستانپۆست سانسۆریان ده‌کات ، به‌ هۆی رێزگرتن له‌ ژنان).
3-3- پاراستن ئه‌ویش رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ هاندانی خه‌لکی سه‌ر به‌خۆیان(پارتی و پاراستن) بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ن له‌و به‌ناو خۆپیساندانه‌.به‌لگه‌ی ڤیدیۆیمان له‌ به‌رده‌ستدایه‌.
3-4- عاره‌بێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ سڵێمانی و چه‌مچه‌ماڵ کرێکاریی ده‌که‌ن هیناویانن ، رۆژانه‌یان پیداون و قاتێک جلی کوردیسیان بۆ کڕیون ، پییان گوتوون: ئێوه‌ دێن بۆ سڵیمانی هه‌رچی داواکاریتان هه‌بێت ده‌یده‌نه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق(جه‌لال تاڵه‌بانی) ، ئه‌وانیش داواکارییه‌کانیان نووسیوه‌ ، ئێستاش وا ده‌دریته‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق!.
3-5- ئه‌م مه‌سیره‌ به‌عسیئاسایه‌ ، له‌سه‌ر گیرفانی خه‌لکی کوردستان زیاتر له‌ دوو ملیۆن دۆلار که‌وتووه‌ ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌رج نه‌کرابیت به‌لام له‌ ئیداره‌ی گشتی زیاتر له‌ دوو ملیۆن دۆلار له‌ سجلاتی خه‌رجی رۆژانه‌ تۆمارکراوه‌.
لێره‌دا ئێمه‌ ته‌واوی دۆکۆمێنته‌کانمان له‌لایه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و ، ته‌نانه‌ت ده‌زگای زانیاری داوای بکات ، به‌ ئاشکرا ، هه‌ر لیره‌دا بێ سێودوو بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە