کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تۆپبارانى بنارى قەندیل دەستى پێكردەوە و هاوڵاتیەكى گوندى زوركان بەسەختى بریندرا بوو

Tuesday, 24/08/2010, 12:00


دواى ماوەیەك (جمهورى ایرهابى ایسلامى ایران) تۆپبارانى بنارى قەندیلى ڕاگرتبوو ئەمرۆ 23/8/2010 كات/ 4:00 ئێوارە بۆ چەندەمین جار دەستى كردەوە بەتۆپ باران كردنەوەى گوندەكانى بنارى قەندیل گندەكانى(دۆڵى رەسول ،قەڵاتوكان ،بێ پەلان ، سێوەیس ، شێخان،زوركان) بەهۆى تۆپبارانى چرو پڕى تۆپخانەكانى بوە هۆى سوتانى لەوەڕگا لەشاخ و دۆلەكان گون نشینان بەمەبەستى كوژاندنەوەى ئاگرەكە رویان كردە ئەو شوێنانەى كە ئاگرى تێبەر ببوو بەهۆى تۆپبارانەكەوە ، لەهەمانكاتدا تۆپباران هەر بەردەوام بوو كە بووە هۆى بەسەختى بریندار بوونى هاووڵاتیەكى گوندى زوركان بەناوى (ڕەسوى حاجى حسین) دواتر كواسترایەوەى بۆ نەخۆشخانەى / شهید عبدلرحیم ى سەنگەسەر بەڵام بەهۆى سەختى برینەكەیەوە ڕەوانەى نەخۆشخانەى ڕانیە كرا دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە