نوێکراوه‌ته‌وه: نه‌وزاد هادی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا به ناوی فه‌یزوڵڵا ده‌ستیان به سه‌ر 200 دۆنم زه‌وی کشتوکاڵییدا گرتووه
Saturday, 16/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری (7)ی ههولێرسهرچاوهیهکی نزیک له پاریزگای هه‌ولیر به کوردستانپۆستی راگه‌یاندن، که‌سێک به ناوی فه‌یزوڵڵا، که خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره، زۆر جار له‌لای نه‌وزاد هادی ده‌بینرێت و سه‌رداانی ده‌کات، ئه‌م فه‌یزوڵڵایه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر 200 دۆنم زه‌وی کشتوکاڵییدا، که سه‌ر به وه‌زاره‌تی کشوکاڵه له‌سه‌ر جاده‌ی که‌رکوک، 8 کیلۆ مه‌تر له لای چه‌پی بازگه‌که‌ی هه‌ولێره‌وه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه وه‌زیری کشتوکاڵیش ناتوانێت لێپرسینه‌وه و به‌دواداجوون له‌سه‌ر ئه‌و 200 دۆنم زه‌وییه بکات، چه‌ند جارێک وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له کابینه‌کانی پێشوودا ویستوویانه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌مه بکه‌ن، به‌ڵام نه‌وزاد هادی رێگری کردووه.
سه‌رچاوه‌که وتی هه‌ر دۆنمێک زه‌وی له‌و شوێنه‌دا به بڕی 9 ده‌فته‌ر دۆلاره، که فه‌یزوڵڵا به‌نیازه به یارمه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ست بکات بۆ فرۆشتنی.
زانیاریی نوێ و نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ:رۆژێک دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌م زانیارییه‌ی بۆ ناردین:
ناوی ته‌واوی ئه‌و که‌سه فه‌یزوڵڵا مه‌نتکه، رائیدێکی کۆنی سه‌رده‌می به‌عسه، ئیستا زۆر پیره
له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانراوه. زه‌وییه‌که‌ش بریتییه له 350 دۆنم زه‌وی نه‌ک 200 دۆنم، ئه‌م زه‌وییه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌زاییه، له قوش ته‌په‌یه، پێی ده‌ڵێن گردی مه‌لا، ساڵی 2010 بڕیاڕ بوو که 10 دۆنم بۆ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی قارچک دابنرێت، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ڵام ئه‌م فه‌یزوڵڵایه نه‌یهێشت و به چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه رێگری لێکردن، نه‌وزاد هادیش پشتگیری لێکرد، هه‌روه‌ها 12 دۆنم زه‌وی بۆ گه‌وره‌ترین مه‌شته‌لی گوڵ، ئه‌ویشی نه‌هێشت، هه‌رچه‌نده لیژنه‌که دوو جار چونه لای نه‌وزاد هادی به‌ڵام بێ‌سود بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست