كۆسرەت رەسول: بە مه‌رجی جێ بەجێكردنى داواكاریەكان ئەچم بۆ بەغداد
Monday, 16/02/2009, 12:00
کوردستانپۆست، سه‌رکه‌وتووانه توانی ئه‌مجاره‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی، ئه‌م هه‌واڵه گرنگه‌ی خواره‌وه‌تان بۆ ئاماده بکات و له سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی زانیاری ته‌واو وه‌ربگرێت.
پاش ئەو هەموو هەوڵانەى، درا بۆ پەشیمانبوونەوەى كۆسرەت ڕه‌سوڵ و هاوەڵەكانى، تا بتوانن کۆسره‌ت و هاوه‌له‌کانی، نامه‌ی وازهێنانه‌که‌یان بکێشنه دواوه و په‌شیمان ببنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاڵه‌بانی بۆ خۆی داوای لە بەرهەم ساڵح و هیرۆى برایم ئەحمەد و سەعدى پیرە و مسعود بارزانى کرد، که په‌یوه‌ندیان پێوه‌بکه‌ن و په‌شیمانیان بکه‌نه‌وه، ئەوە بوو ئەرسەلان بایز هاته لاى كۆسرەت ڕه‌سوڵ و نامەى تاڵەبانى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی کۆسره‌ت نامه‌که‌یان لێوه‌رگرتبوو، به‌ڵام ڕێگایان پێنه‌دا بچێته ژووره‌وه، دواتر هیرۆی خێزانی تاله‌بانی و بەرهەم ساڵحیش هاتن، بەهەمان شێوە ویستیان كۆسرەت ڕازیی بکه‌ن بە گەڕانەوە و دانیشتن له‌گه‌ڵ جه‌لال تاله‌بانییدا، بۆ ئه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌یان کردبوو، که لەگەڵ خودی تاڵەبانیدا دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن، کۆسره‌تیش له وه‌ڵامدا وتبووی: ئەمە تەنها كات كوشتنە و هیچى تر، ئەگەر ئەو مه‌رجانه‌ی، داوامان كردووە، جێ بەجێ نەكرێت، من بۆ خۆم بەهیچ شێوەیەك تاقه‌تیی دانووساندن و تاكتیكى مام جەلالم نییە.
پاش گەیشتنەوەى ئەو هەواڵانه بۆ تاڵەبانى، جارێكى تر تالهبای داوا لە بەرهەم ساڵح دەكاتەوە، كە به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه ده‌بێت به زمانی منه‌وه به كۆسرەت و برادەرانى ڕابگه‌یه‌نیت و بڵێن:
كاكە ئێمە چەند ساڵە برادەرین، هه‌ر هیچ نه‌بێ وەك برادەر وەرن بۆ لام و هەندێ قسە دەكەین.
دواتر كۆسرەت لە گەڵ هەر چوار ئەندامەكانى تر و برادەرێكى تردا، که سه‌رچاوه‌که‌مان پێی خۆش نه‌بوو ناوی ئه‌و که‌سه بهێنێت و له لامان ئاشکرای بکات، به په‌له كۆبوونەوەیهک ده‌که‌ن، له‌سه‌ر چوونیان بۆ بەغداد یان نا؟ هەر لەوێدا (عومەرى سەید عەلى و جەلال جەوهەر) دەڵێن: ئێمە نایەن، ئەو فلیمەمان دیوە..دواتر هەریەك لە كۆسرەت و مستەفاى سەید قادر بریار دەدەن بچن، بەمەرجێک هەرچى لەو یاداشتەدا داوایان کردووه، ئه‌گه‌ر تاڵەبانى ڕازی نه‌بێت و جێبەجێ نەكات، ئه‌وا هەر لە بەغدا یەكلایى دەكەنەوە و وازهێنانه‌که‌ی خۆیان جارێکی تر ده‌خه‌نه‌وه به‌ر ده‌ست تاله‌بانی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت یه‌کسه‌ر تاڵەبانى به ده‌ستخه‌تی خۆی په‌یمانه‌که بنووسێته‌وه و واژووی له سه‌ر بکات، نه‌ک به ده‌می په‌یمان بدات و بڵێ باشه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به دیكۆمێنت و بەڵگە، وه‌کو په‌یمان و قسه و بڕیاره‌کانی پێشووتری لێنه‌یه‌ت.
شایانی باسه ئێوارەى ئەمرۆش فرۆكەیەكى تایبەت، له به‌غداوه، گه‌یشته سلێمانی، هەریەك لە كۆسرەت و مستەفاى سەید قادر و بەرهەم ساڵحیان هه‌ڵگرت و بەرێ كەوتن بۆ بەغداد، تاکێشه‌کان بەیەكجارى یەكلا نەكرێنەوە، ئه‌وا كۆسرەت و هاوەڵەكانى سوردەبن لەسه‌ر وازهێنانیان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌مان،چه‌ند زانیارییه‌کی دیکه‌ی پێداین، له سه‌ر ناوه‌رۆکی داخوازیی و پێشنیاره‌کانی کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی، که پێش ماڵئاوایی‌کردن، به‌و چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه کۆتاییمان به په‌یوه‌ندییه‌که‌مان هێنا:
پرسیار: ئه‌و پێشنیارانه‌ی که باس ده‌کرێت، هیچی تێدایه بۆ داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان؟
وه‌ڵام: من پێشنیاره‌کانم دیوه، زۆرن و ورده‌کاری زۆری تێدایه، له راستییدا ڕاسته‌وخۆ هیچی وای بۆ هاولاتییان تێدا نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، داوا کراوه، وه‌زیره‌کان لاببرێن و سه‌ر له‌نوێ که‌سانێک دابنرێن، که خۆشه‌ویست بن له لای خه‌ڵکی.
پرسیار: ڕاگه‌یاندنه‌کان وا باس ده‌که‌ن، که له به‌رامبه‌ره‌وه کاک کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی، ده‌یانه‌وێت، تاڵه‌بانی واز له ده‌سه‌لات بهێنیت و ببێت به مه‌رجه‌ع، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
وه‌ڵام: وه‌ک وتم، من خۆم داخوازییهکانیانم دیوه و به ناوه‌رۆکه‌که‌یدا چوومه‌ته‌وه، شتی وای تێدا نییه.
پرسیار: چی دیکه له پێشنیار و داخوازییه‌کاندا هاتووه؟
وه‌ڵام: زۆرن، ئه‌وه‌نده‌ی، ئیستا له بیرم بێت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1.ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بکرێت، بڕیاره‌کان هه‌مووی له ژێر ده‌ستی مام جه‌لالدا نه‌بێت.
2. سه‌رچاوه‌ی دارایی و پاره‌ی حیزب و ده‌ستکه‌وتی تر، بخرێنه روو، هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ئاگاداربێت و لێیان نه‌شارێته‌وه.
3. گۆڕینی هه‌موو داموده‌زگاکان.
4. هێنانه‌وه‌ی ده‌رکراوه‌کانی ناو یه‌کێتیی و ئه‌وانه‌ی که تۆراویشن.
5. پیاچوونه‌وه به‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی که له‌گه‌ڵ پارتییدا کراوه، چ ڕێکه‌وتنه ئاشکراکان بێت، چ ئه‌وه‌ش بێت که له ژێره‌وه کراوه.
6. لابردنی هه‌موو وه‌زیر و به‌رپرسه گه‌وره‌کان و دانانی که‌سانی تازه ، ده‌بێت به پرسیار و به بڕیاری هه‌موو لایه‌ک دابنرێن، نه‌ک ته‌نها به بڕیاری مام جه‌لال.
7. ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و سه‌رجه‌م کوتله‌کان.
ئه‌مه به کورتیی هه‌ندێ له‌و داخوازییانه‌یه، که خراوه‌ته به‌ر ده‌م مام جه‌لال.
پرسیار: باڵی ڕیفۆرم و خوودی کاک نه‌وشیروان چ ڕۆڵێک و کاریگه‌رییه‌کیان له سه‌ر ئه‌م رووداوانه هه‌بووه؟
وه‌ڵام: ڕاسته‌وخۆ کاک نه‌وشیروان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌وه نه‌بووه، ئه‌وانه پێنج ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بوون و وازیان هێناوه، کێشه‌که کێشه‌ی ناو یه‌کێتییه، په‌یوه‌ندیی به باڵی ڕیفۆرم و کاک نه‌وشیروانه‌وه نییه، هه‌ر چه‌نده ناو به ناو کاک نه‌وشیروانیش له‌و ڕووداوانه‌وه تێوه ده‌گلا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست