كوردستانپۆست نهێنى زیندانێکی نهێنیی له سەرى رەش ئاشكرا دەكات
Saturday, 13/06/2009, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر _ تایبەت
دواى ئەوەى كە مەسعود بارزانى دەچێتە خوازبێنى كچى عەشقى بارزانى بۆ خوشكەزایەكى و مارە دەبڕدرێت، دواى چەند ساڵێك عەشقى بارزانى لە زیندانییەكى نهێنى چوار ساڵ و نیو لە سەرى رەش دەگیرێت.
سەرچاوەیەك لە سەرى رەشەوە تایبەت بە پەیامنێرمانى راگەیاند، كە لە بازگەى یەكەمى سەرى رەش چوویتە ژوورەوە و گەیشتیتە نەخۆشخانەكە، ئیدى لە پشت نەخۆشخانەكەوە زیندانێكى نهێنى لێیە، هیچ كەس هەستى پێناكات، سەرچاوەكە ئاشكراى كرد، كە دواى ئەوەى عەشقى بارزانى كچەكەى خۆى دەداتە خوشكەزاكەى مەسعود بارزانى، دواتر بە هۆى كێشەى كۆمەڵایەتییەوە، خوشكەزاكەى مەسعود براكەى خۆى دەكوژێت، مەسعودیش بە عەشقى بارزانى دەڵێ: دەبێ كچەكەت بكوژیت، بەڵام ناوبراو ئەوە رەتدەكاتەوە كچى خۆى بكوژێت و بۆ شوێنێكى نادیارى دەنێرێت، ئیدى مەسعود، فهرمان دهدات عەشقى بارزانى بۆ ماوەى چوار ساڵ و نیو لەو زیندانیە نهێنیە دەستبەسەر بكرێت، ئێستا ماوەى چەند مانگێكە كە بەربووە.
هاوكات هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشكرا كرد، كە هەر لەو زیندانە نهێنییهدا، پێشمەرگەیهکی پارتى 7 مانگ گیراوە، به تاوانی ئهوهی لە سەر رۆژنامهیهک نانى خواردووە، چونکه رەسمى مەسعود بارزانى پێوەبووە، ئەوەشى وت ماوەى 3 مانگ دوكاندارێكى مۆبایل كە دوكانەكەى لە مەسیفە 3 دانە مانگه لەو زیندانە نهێنیهدا بووە، ئەمەش لەسەر كڕین و فرۆشتنى مۆبایل بە كەسە نزیكەكانى بنەماڵەى مافیاى مەسعود بارزانى، واته دهبوایه وهکوو دیاری پێشکهش بکردایه، هاوكات هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت كە لەو زیندانهدا بە هیچ شێوەیەك مواجەهە نییە، ئەوەشى دركاند كارەبا لێدان و جۆرەها تەعزیب و ئەشكەنجە هەیە ئەو كەسەى دهگیرێت بە تورەكەوە دەبرێتە ئهوێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست