کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعودبارزانی برياری دا،‌ که‌ چاكه‌ت ره‌شه‌كه‌ی به‌رده‌م لقی چوار بكات به‌ رائيدی هه‌والگری

Saturday, 17/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
تێبینی: ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ یه‌که‌مینجاره‌ و تایبه‌ته‌ به‌ کوردستانپۆست
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نه‌قيب زانيار قرگه‌يی له‌ راگه‌ياندنی فه‌رمانده‌يی سليمانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری پارتی برياری ده‌كردووه‌، كه‌ سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌ چاكه‌ت ڕه‌شه‌كه‌ی لقی ٤وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ له‌ رۆژی ١٧ی شوباته‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌ گه‌نجان و خه‌لكی خۆپيشانده‌رانی شاری سليمانی ده‌كرد، وه‌ك رێزلێنانێك مه‌سعود بارزانی پله‌ی رائيدی سه‌ربازی له‌ هۆبه‌ی هه‌واڵگری به‌ سامان به‌خشيوه‌، له‌گه‌ل ده‌مانچه‌يه‌كی لۆكی كرواتی!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌، مه‌سعودبارزانی له‌ كاتيكدا ئه‌و برياره‌ی ده‌ركردووه‌، كه‌ پيش ماوه‌يه‌ك به‌ برياری ٢٣ی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريم برياری ده‌ستگير كردنی تاوانبارانی لقی٤ داوه‌!
زانيار قرگه‌ی ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه‌ له‌ پاراستنه‌وه‌ سازو ئاماده‌ كراوه‌ بۆ چه‌ند كاريكی تيكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گيرانه‌وه‌ كوشتن له‌ سنوری پارێزگای سليمانی، بۆيه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ كه‌ پارتی به‌نياز نيیه‌ سامان و چه‌ند كه‌سيكی دیکه‌ راده‌ستی دادگا بكات؟

*********************


*********************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە