کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌شکری تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌که‌ن

Saturday, 30/05/2009, 12:00


تایبەت بە كوردستان پۆست
سەرچاوەیەك لە لیواى تایبەتى پارتیەوە تایبەت بە كوردستان پۆستى راگەیاند، كە لەم چەند رۆژەى رابردوودا بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر دسەبەسەر دەكەن، هاوكات هۆكارەكەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە بەڕێوەبەرى ناوبراو بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆ و بڕیارى دادوەر ویستوویەتى (لوقمان سەیودین) دەستگیر بكات.
هەمان سەرچاوە كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت ئەوەشى روون كردەوە كە سێ ساڵ بەر لە ئێستا لوقمان سەیودین لە نادى هۆتێلى چوارچرا دوو هاوڵاتى كوشتووە، كەسوكارى كوژراوەكانیش داواى یاساییان لەسەر تاوانبار تۆماركردووە، بەڵام لوقمان سەیودین كە بوكوژەكەیە لە مەسیف لە لایەن لیواى تایبەتەوە، كە پێشتر وەجیه بارزانى که‌ پێش چه‌ند ساڵێک كەسى یەكەمى لیوای تایبه‌ت بوو، له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ دەپارێزرێت، هاوكات ئەو سەرچاوە ئەوەشى روون كردەوە، كە بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی (لوقمان سەیودین)ى بكوژ ناداته‌ ده‌ست یاسا. سەرچاوەیەكى تر لە خزمانى كوژراو ئەوەشى پێراگەیاندین كە سەید كاكە و سەید عەبدوڵڵا كەردزى لەسەر ئەو هەڵوێستەى بارزانیی و پارتى و لیوا تایبەتەكەى بە نیازن دەست لە پارتى بكێشنەوە و بچنە ریزى نەوشیروان مستەفا.
ئەوەى دەمێنێتەوە جێى باسكردن بێت، ئەوەیە كە هەمیشە (مەسعود بارزانى) باس لە سەروەرى یاسا دەكات! یاسا به‌و مانایه‌ی که‌ دادگا و پۆلیس و بڕیاره‌کانیان له‌ ژێر پێی خواستیی بنه‌ماڵه‌‌ دابنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە