کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیداد بارزانی‌، سه‌رۆ قادری چه‌غاند و سووکوریسوا کرد ..

Saturday, 02/01/2010, 12:00


دیاره‌ پێکهاته‌ی پارتی بوونی نییه‌ جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک کۆیله‌ و جاریه‌ و غولام و خزمه‌تکار بۆ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود. هیچ که‌سێک رۆڵی نییه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت کارێک بکات ته‌نانه‌ت بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ش بێت ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌بێت.
سه‌رۆ قادر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ویستو باوه‌ڕی خۆی بوایه‌ پیاوێکی ئاوا ترسنۆک هه‌رگیز نه‌دوێرا ‌ هه‌موو کورد به‌ 'سه‌گ " ناوزه‌د بکات‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی پشتیوانی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ خیانه‌تکاره‌که‌ی زاتی ئه‌وه‌ی کرد تا ئه‌م گۆته‌ قێزه‌وه‌نه‌ به‌ کورد بله‌کێنیت.
پاش ئه‌وه‌ی نێچیر باسی له‌ر ریفۆرم کرد ، هه‌ندێ له‌ کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌ به‌تایبه‌تی "فوئاد سه‌دیقێک' بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ که‌وته‌ باسکردنی ریفۆرم له‌ ناو پارتی ، بۆیه‌ ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سعودی ته‌زویری بێ تاقه‌تکرد و فه‌رمانی به‌سه‌رۆ کرد تا له‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان ده‌ریکه‌ن و ده‌ریشکرا و له‌ژماره‌ی‌ دواتری‌ گۆڤاره‌كه‌شدا، ناوی‌ سه‌رنووسه‌ر له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌ لابرابوو. ئه‌م په‌رچه‌کرداره‌ی بنه‌ماڵه‌ بۆ سه‌ر فوئاد سه‌دیق وایکرد ، هه‌موو ئیمکاناتی خۆی له‌ مه‌راییکردن و ده‌ستماچکردن و دواتر ده‌ڵاڵیکردن به‌ له‌شفرۆشی بۆ نیهاد بارزانی و رازیکردنی سیداد بارزانی بخاته‌گه‌ڕ ، گه‌ڕێندرایه‌وه‌ گۆڤاری گوڵان و ناویشی وه‌ک سه‌رنووسه‌ر خرایه‌وه‌ سه‌ر گۆڤاره‌که‌ ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆی تووڕه‌کرد و به‌شێوه‌یه‌ک تووشی هێستریا کردووه‌ و ئه‌وه‌ش نه‌ک به‌ هۆێ ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گۆڤاره‌که‌ به‌ڵکو بۆی ده‌رکه‌وت که‌سێکی دیکه‌ له‌ ته‌ک خۆیدا په‌یابووه‌ له‌ زمانی بنه‌ماڵه‌ ده‌زانێت و ده‌زانێت چۆن پۆست ده‌پارێزرێت ، چونکه‌ لای بنه‌ماڵه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌و که‌سه‌ پۆستی ده‌درێتێ و چۆن کۆیله‌یه‌که‌ به‌ڵکو پۆست پێدراو ده‌بێ به‌ درێژای خه‌ت کۆیله‌ بمێنیته‌وه‌ و شتێک نه‌کات به‌ قه‌د موویه‌ک زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌که‌ هه‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە