کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی له‌ ريگه‌ی كۆمپانيايه‌كی وه‌برهينانی نه‌وته‌وه‌ سه‌ردانی هه‌نگاريايی كردووه‌

Thursday, 12/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ١ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نوسينگه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه‌ سرووشتييه‌كان‌ ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ئاشكراكرد‌، كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و شانده‌كه‌ی بۆ وڵاتی هه‌نگاريا له‌ ريگه‌ی ئاشتی هه‌ورامیيەوه‌ بووه‌، كه‌ پێش دوو مانگ له‌گه‌ڵ كۆمپانيای نه‌وتی(MOL)ی هه‌نگاريه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتوون كه‌ كاری دۆزينه‌وه‌يی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به‌رامبه‌ر به‌و رێکكه‌وتنه‌ له‌ پاي شيرينی وه‌رگرتن داوايه‌كی مه‌سعود بارزانی يان خستۆته‌ به‌رده‌م كۆمپانيا هه‌نگاريه‌كه ‌و ئه‌ويش پاش په‌يوه‌ندی كردن به‌ بالێۆزخانه‌ی ولاته‌كه‌يانه‌وه‌ له‌ عه‌مانی پايته‌ختی ئه‌رده‌نه‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندی فه‌رميتن نيشانداوه‌ تا به‌ناوی سه‌رۆك كۆماری هه‌نگاریيه‌وه‌ بانگيشتی مه‌سعود بارزانی بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ پيش سه‌ردانه‌كه‌يان كه‌ ماوه‌ی زياتر دراوه‌ته‌ چه‌ند كۆمپانايه‌كی ديكه‌ی هه‌نگاری بۆ پرۆسه‌ی (ته‌نقيب) دۆزينه‌وه‌ی نه‌وت له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ كۆمپانيا هه‌نگاريه‌كه‌ وه‌ها ڕێكه‌وتوون كه‌ له ‌سه‌دا ٣٠ كاری وه‌به‌رهێنانی دۆزينه‌وه‌كان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت و پيش وه‌خته‌ش بری (١٠٠) مليۆن دۆڵاريان به‌ناوی چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك بۆ بادينان وه‌رگرتووه‌، ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانايه‌ له‌ هه‌ولێرو له‌ گوندی ئيتالیيه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە