کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای پاراستن دوو ده‌زگای پاراستنی نوێی له‌پارێزگای هه‌ولێر كردۆته‌وه‌

Saturday, 04/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌فه‌یسه‌ڵ شێخانی كه‌نزیكه‌له‌پاراستنی لقی 2ی پارتی له‌هه‌ولێره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌كه‌بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زیاتر ئۆپۆزیسۆن و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، ده‌زگای پاراستن چالاكیه‌كانی به‌رفراوانتر كردووه‌و، ده‌زگای پاراستنی لقی 2 لابردووه‌و، له‌شوێنه‌كه‌ی دوو ده‌زگای پاراستنی نوێی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێركردۆته‌وه‌.
یه‌كیان له‌ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات تا شه‌قامی 60 مه‌تری كه‌نامیق به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به‌یه‌و، دووه‌میشیان له‌شه‌قامی 60 مه‌تری تا شاروشارۆژكه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرو، مخلیس فاروق چایچی كراوه‌ته‌به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ هۆشمه‌ند هه‌ولێری دۆسیه‌ی گشت میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزیسۆن له‌و دوو ده‌زگایه‌و گشت ده‌زگاكانی دیكه‌ی پاراستن له‌لایه‌ن سالح موسا گه‌ردی یه‌وه‌ چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش زانراوه‌كه‌ ساڵح موسا گه‌ردی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی چه‌ند كیشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ پاراستن سه‌لاحه‌دین بۆ ئاژانس دورخراوه‌ته‌وه‌‌ له‌سه‌ر داواكاری نه‌زهه‌ت حالی، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ساڵح موسا گه‌ردی چه‌ندین گه‌نده‌ڵی لێ ئاشكرابووه‌.شایانی باسه‌سالح موسا گه‌ردی ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌چاودێری رفاندن و تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو، له‌كۆلیژی ئاداب له‌هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە