کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست دوو زیندانی نوێی پارتی لە مەسیف ئاشکرا دەکات

Thursday, 27/03/2014, 12:00


سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە، ئەم نهێنییەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد:
پارتی جگە لەو هەموو زیندانە فەرمیی و نهێنیانەی هەیەتی، شوێنی تایبەتیشی هەیە بۆ  کادیر و ئەندامەکانی خۆشی، ئەوانەی کە گومانیان لێدەکەن لێیان هەڵبگەڕێنەوە، یان بە هەڵویست و قسەکردنەکانیان گومان لەسەریان پەیدا دەکەن و دەبنە مەترسی بۆیان، ئەوانەی زیندانی دەکرێن و دەیانخەنە زیندانەوە، ئەوانەن، کە لە ناو پارتیی و پاراستندا کاریان کردووە و ئیستا هەڵویست، یان گومان لەسەر دڵسۆزیان پەیدا دەکرێت.
سەرچاوەکە گوتی من ليرەدا ناوی دوو زیندانی نوێی پارتیتان بۆ ئاشکرا دەکەم، کە کەم کەس تا ئیستا پێیزانیوە لەوانە:

1. هوتێل (کاروخ) لە مەسیف
ئەم هۆتێلە سەر بەمەکتەب سیاسی پارتییە و پاراستن تێکەلی نابێت، بە بریاری مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پارتی هەرکەسێک لێی بەگومان و ناڕازیی بن دەیخەنە نهۆمی دوەم و وسێیەمی ئەو هۆتێلە، کە دەرگاکانی دەکەويتە پشتەوە، لەوێدا چەند ژوورێکی یەک نەفەریان هەیە، ئەو کەسانە لەوێدا دەستبەسەر دەکەن، کەس بۆی نیە بێتە دەرەوە، ئەوانەی زیندانی دەکرێن، پەیوەندییان لەگەڵ دەرەوەدا دەبچڕێت، نەرادیۆ، نە تەلەفون، نە تەلەفیزیۆن هەمووی لێ قەدەغە دەکرێت، زیندانییەکە بۆشی نییە رۆژنامە و کتێبیش بخوێنێتەوە، یان پەیوەندیەکی لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی بکات، رۆژانە تەنیا یەک نانی رەقی پێ دەدرێت، وەک سزادان بۆ ماوەیەکی زۆر لەم هۆتێلە کادیری لقەکان بەرەو خوار لەوێدا دەیگرێن.

2. هۆتێل میدیا لە مەسیف
ئەم هۆتێلەش زیندانێکی نهێنی دیکەی پارتییە، بۆ کەسە پلە بەرزەکانە، لە نمونەی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کارگیری لق بەرەو ژوور، ئەوانە دەبڕینە ئەم هۆتێلە و لەوێ زیندانی دەکرێن ،
سەرچاوەکە ئەو نهێنییەشی درکاند، کە (عەبدولمهەیمەن بارزانی) بەرپرسی یەکەمی پاراستنی ماڵ و خانەوادەی مەسعود بارزانییە، ئەم جەلادە سڵ لەهیچ ناکەتەوە، ببڕ و بکوژ خۆیەتیی و لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێت، لە ناو شاری هەولێر دەیان دوکان و بازار و ئۆتۆمۆبیلی هەیە و کۆگای بۆ کادیرەکانی کردۆتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی، ئیشی ئەو کادێرانە کۆکردنەوەی زانیارییە، کوشتن و تیرۆرکردنی ئەوانەیە کە گوامانیان لێدەکەن سەر بە لایەنێک بن و ببنە مەترسی بۆ بنەماڵەکەیان.
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت خەلکانێکی زۆر لەدەڤەری هەولێر و دەوروبەری لە پارتی بێزاربوونە ، بەتایبەتی لەسیاسەتی خۆسەپاندنی مالی مەلا مستەفا، چونکە بەئاشکرا دەبینن منداڵە بارزانییەک لەهەزاران کادیری سۆرانی رێز و پلە و ژیانیان خۆشترە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە