مهلا بهختیار و یهککگرتووی ئیسلامی و بایز تاڵهبانی ناوهرۆکی سێ ههواڵی کوردستانپۆسته
Thursday, 27/01/2011, 12:00
پهیامنێری کوردستانپۆست- سلێمانیئەمڕۆ مەسعود بارزانی و هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆبوەنەتەوە و جەلال تاڵەبانیش بە ئیس ئین جی بەشداری كردوە لەو كۆبونەوەدا، سەرچاوەیەك لە ناوە كۆبونەوەكەوە بە كوردستانپۆستی راگەیاند: هەردوو حیزبەكە بە تەواوەتی ترسیان لێنیشتوە، كە خەڵكی كوردستان لێیان راپەڕێت و وەكو تونس و میسر و یەمەن و ئەردەنیان بەسەردا بێت. لە كۆبوەنەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە، كە چۆن بتوانن خەڵك رازی بكەن بۆ ماوەیەكی كاتی تا وەزعی ناوچەكە هێور دەبێتەوە، یەكێك لە ترسەكانیشیان ئەوەبوو، كە ئەمریكا پشتی لە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە كردووە و پشتگیری لە خەڵك دەكات، ئەو خاڵە بەرپرسانی هەردوو پارتەكەی نائومێدكردووە و سەریان لێشێواوە، نازانن چۆن خۆیان لەم دۆخە رزگار بكەن، دوا بەدوای ئەو كۆبونەوەش مەلا بەختیار رەنگی تێكچوبوو و دەستیكردبوو بە فشەكردن و هەڕەشەكردن دەیگوت، رێگا نادەین كەس لە ئاوی لێڵدا مەلە بكات، مەلا بەختیار ئاگای لەوە نییە خوێنمژەكانی هاوشێوەی ئەوان لە ناوچەكە هەمان هەڕەشەیانكردووە، بەڵام ئەوهتا هەڕەشەكان دادیان نادات و خەڵك لێیان رادەپەڕێت.
یهکگرتوو دهیهوێت بۆ چهواشهکاری مهلاکان هان بدات تا له خوتبهت رۆژی ههینی درۆ بکهن بڵێن کێشهی کارهبا چارهسهر دهکرێ :بڕیار وایە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە كوردستان بكرێت دژی نەبوونی كارەبا، ئەو خۆپیشاندانە ترسێكی گەورەی لەلای بەرپرسەكانی یەكێتی و پارتی دروستكردووە، بۆ چارەسەركردنی كارەبا دوو رێگیان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی خەڵكی سلێمانی خۆپیشاندان نەكات و رانەپەڕێت، یەكەم رێگایان ئەوەیە یەکگرتوی ئیسلامی، که ئێستا هاریکاری یەكێتیییه و پهیوهندییان لهگهڵ یهکتردا باش بووه، لە رێگای مەلایەكی كۆیلەی وەكو مەلا عوزێرەوە، ئەمڕۆ مەلا عوزێر و مەلا ماجید لەگەڵ دەزگای كارەبا رێك كەوتون، كە رێنمای بۆ مەلاكان دەربكەن بەزوترین كات سبەینێ لە خوتبەی نوێژی هەینی پاكانە بۆ دەسەڵات بكەن لە بارەی نەبونی كارەباوە و داوا بكەن كە خۆپیشاندان دژی ئاسایشی نەتەوەی كوردە، دوەم رێگاش كە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەكەی هەردومەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی رێككەوتون كە تا چەند رۆژێك كارەبای هەولێر كەم بكەنەوە و بیدەنە سلێمانی بۆ ئەوەی خەڵكی سلێمانی لێان رانەپەرێت، چونكە راپەرێن لە سلێمانی دەست پێبكات هەمو شارەكانیتریش دەگرێتەوە.
بایز تاڵهبانی ویستی پهیمانی درۆ بدات، فریا نهکهوت نوکه جهڵتهیهک لێی دا: پاش ئەوەی كوردستانپۆست ئاشكرای کرد، که پارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی پهروهردهی سلێمانی دزراوە، برَیاربو ئەمڕۆ بایز تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایبگەیەنێت كە هەمو پارەكانی فەرمانبەران دەدەنەوە كە دزیویانە، لەبەر ئەوەی پارەكە زۆرە و بایز تاڵەبانی ئەو بۆشایەی بە گاڵتە پێ پڕناكرێتەوە بۆیە یەكسەر جەڵتە لێیداوە گەیندراوەتە نەخۆشخانە و كۆنگرە رۆژنامەنوسێكەشی ئەنجام نەداوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست