خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی بهم دروشمه دەستی پێكرد: (بە واژوی ئەم بڕیارە، سەر شۆڕناكات ئەم شارە)
Saturday, 18/12/2010, 12:00
پهیامنێری کوردستانپۆست:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ(شەممە) سەعات02:00 بە سەرپەرشتی گروپی 12/12 كە پێك هاتبوو لە ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئامادە بوونی ئەندام پەرلەمانەكانی ئۆپۆزسێون و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان، خۆپیشاندانێكی گەورەی جەماوەری بە دروشمی" ئازادی، ئازادی، بە واژۆی ئەم بڕیارە، سەر شۆڕناكات ئەم شارە، گەر بمانخەنە زیندان، مۆڵهت وەرناگرین لێتان" لە بەردەم باخی گشتییەوە دەستی پێكرد بۆ پێش دەركی سەرا، سەدان هاوڵاتی شاری سلێمانی و دەروەی شارەكە بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كرد.
خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ بە بێ مۆڵەت بوو، ئەوەش ئهمه ئهوه دەگەیەنێت كە دەسەڵاتداران ناتوانن بە یاسا رێگریی بكەن لە خەڵكی كوردستان بۆ بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هیچ هێزێكی پۆلیس و ئاسایش پاسەوانی خۆپیشاندەرانیان نەدەكرد، خۆپیشاندانەكە بە هێمنانە و مەدەنیانە لەبەر دەركی سەرادا كۆتایی پێهات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست