کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە لە هەولێرەوە

Monday, 28/02/2011, 12:00


ئەو گەنجەى كە هەولى خۆ سوتاندنى دەدا كە بریار بوو لە كاتژمێر دوو ئەنجام بدات لو ناوشارى هەولێر ناوى(سەركار بەهجت مامند) ە كاتژمێر یەك لەگەل هاورێەكى بە ناوى (ئاكۆ بدرالدین) لە رێگاى شوفێرێكى تاكسى كوردستانى جاسوسەوە دەستگیر كراوە لەلایەن ئاسایشى هەولێر تا ئێستاش ئەم گەنجە دیارە یەك بەتلى ئاوخوارنەوەى پێ بووە كە پرى كردووە لە بەنزین وەك دیارە ئاسایش لەبەیانیەوە چاودێرى توندیشى خستبووە ناوچەى باخى ناوشار بەلام بەگوێرەى سەرچاوەى هەوال ئەم گەنجە لە نزیك مامزاوە كە لە یەكێك لە كارگەكان كرێكارە دەیەوێت بە تاكسى بچێت بۆ ناوشار و شوفێرى تاكسى شكى پێ كردوە یەكسەر بردویەتى بۆ ئاسایشى هەولێر بۆ پشت راستكرنەوەى ئەم هەوالە پەیوەندیم بە كەسێك كرد كە لە بەشى حەرەكاتى ئاسایشە بەناوى (ن . ف) ئەویش هەوالەكەى پشت راستكردەوە گوتى من نەبینیوە بەلام بیستم لە ناو ئاسایش كە كەسێك دەستگیر كراوە ویستبووى هەولى خۆكوشتنى خۆى دەدابو.
ئێمە بە دەستەلات رادەگەینین كە سەلامەتى گیانى ئەم گەنجە بێ كەسە خاوەن دوو مندالە لە ئەستۆى ئاسایشى هەولێرە . زانیارى زیاتر بلاو دەكەینەوە.
تێبینى/ جەماوەرى هەولێر ئاگادار بن كە زۆرێ لە تاكسیەكان مولكى بەرپرسە بچوكەكانن بۆ كاركردن دایتیان بە بەكرێ گیراوانى خۆیان ئاگادار بن باوەر بە هەموو كەسێك مەكەن.

په‌یامنیری کوردستانپۆست/هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە