پاراستن دۆسیەی شه‌هيدی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له دادگای هه‌ولێر داده‌خات
Monday, 26/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٦ ههولێردوێنێ سه‌رچاوه‌يه‌ك له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه به برياری ئه‌و ليژنه‌یەی كه سيناريۆكه‌يان بۆ شه‌هيدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان داڕشت ، داوايان له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولير كردووه به داخستنی دۆسيه‌ي ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه شه‌هيده‌ی كه له سه‌ره‌تايی مانگی ئايار ٢٠١٠ له هه‌ولێر له‌به‌رده‌م كۆليژه‌كه‌ی پياوه‌كانی پاراستن برديانه موسڵ و شه‌هيديان كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه له به‌شی هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسيه‌كانی ئه‌و دادگايه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد به‌مه‌به‌ستی داخستنی ئه‌و دۆسيه چه‌ندين كه‌س كه دوای تاوانه كه‌ی پاراستن به‌رامبه‌ر به شه‌هيد كردنی سه‌رده‌شت عوسمان به ناوی (شاهيدی)يه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگا دواواكراون كه له‌ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتدا ئاماده‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری تايبه‌ت به‌و دۆسيه‌ی شه‌هيد ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌بن بۆ دوا وه‌رگرتنی لێدوانی شاهيديان له‌سه‌ر شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان.
هه‌ر ئه‌مرۆش دادوه‌رێکی نزيك به‌و دۆسيه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه پاش نەمانی دەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی،ك کەسوکاری شەهید سەردەشت بۆیان هەیە لە پاشەڕۆژدا ئەو دۆسییە بکەنەوە، هه‌ر كاتێك بيانه‌وێت دوور له‌م ده‌سته‌لاته دۆسيه‌ی شه‌هيده‌كه‌يان زيندوو بكه‌نه‌وه كه قائيل نه‌بوون به ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵينه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ی پاراستن كه مه‌سعود بارزانی پێكی هێنابوو بۆ ئه‌و تاوانه.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست باسی لەوە کرد، کە سبه‌ێنێ هه‌ريه‌كه له مه‌سعود عه‌بدولخالق خاوه‌نی ده‌زگای ستاندارد، كه‌مال ڕه‌وف سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی و ئه‌حمه‌د ميره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤين وه‌ك شاهيد داوا كراون بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵينه‌وه لە هەولیر له سەر دۆسيه‌كه‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت له دادگای تاوانی ٢ هه‌ولێر. شايانی باسه له دوای شه‌هيد كردنی شه‌هيد سه‌رده‌شت به ماوه‌ی ١٥ رۆژ له مانگی ئاياری ٢٠١٠ هه‌مان ئه‌و كه‌سانه و چه‌ند كه‌سێكی ديكه بۆ هه‌مان شاهيدی بانگ كرابوون ئه‌مه دووه‌مين جاره ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بانگ ده‌كرێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست