کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانییه‌ك موڵك و سامانی (عه‌باس بارزانی) برای نێچیره‌ڤان بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Saturday, 19/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 هه‌ولێر
سەرچاوەیەکی نزیک لە جوغزی بارزانی كه‌ به‌رپرسی ئیداره‌ی فرۆشتنی سیمكارتی كۆره‌ك تیلیكۆمه‌ و یه‌كێكیشه‌ له‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی نه‌وتی ڕه‌ش خودان پاڵاوتگه‌ی نه‌وته‌ له‌ هه‌ولێر، له‌ دانیشتنێكدا ئاشكرایكرد‌، كه‌ عه‌باس بارزانی برای نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی نێو بنه‌ماله‌ی ئیدریس بارزانی داده‌نرێت" ئه‌مرۆ به‌ هۆی قاچاخچێتی نه‌وت و ئاودیوكردنی بۆ ئیران و هینانی له‌ بێجییه‌وه‌" خاوه‌نی 3 پاڵاوتگه‌یی نایاسایییه‌، 23 كۆمپانیای جۆراوجۆری له‌ هه‌ولێرو بادینان هه‌یه‌و، به‌ پێی جوغزی بارزانی ته‌نها عه‌باس بارزانی له‌ دهۆك 2000 دۆنم زه‌وی به‌ بێ موساته‌حه‌ و ته‌نده‌ر وه‌رگرتووه‌و له‌ هه‌ولێریش خاوه‌نی 4000 هه‌زار دۆنم زه‌وی و، ئوه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر 10 بینایه‌ی 7 نهۆمی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌و خاوه‌نه‌ی نه‌خۆشخانه‌یكه‌و ئێستاش هۆتیلێكی 5 ئه‌ستیره‌ له‌ عه‌ینكاوه‌ دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركی یه‌كان، جوغزی بارزانی ناوی سه‌رپه‌رشتیارو شه‌ریكه‌كه‌ی عه‌باس بارزانی ئاشكركرد كه‌ناوی ئازاد دۆڵه‌مه‌ڕییه ‌و به‌ ئازاد سه‌رسپی ناسراوه‌.
وه‌ك ئه‌و بارزانیه‌ باسیكرد ئازاد سه‌رسپی كاری مه‌وادی هۆشبه‌ریش ده‌كات و تا ئێستا 2 جار ناوی هاتووه‌ له‌و بارزانیانه‌ی مه‌وادی هۆشبه‌رله‌ ئیرانیه‌وه‌ بۆ ناو كوردستان هیناوه‌ .
جوغزی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌مرۆ عه‌باس بارزانی به‌ موڵكه‌كانی له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆته‌ خاوه‌نی نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە