کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆکاره‌کانی پشت "پلانی ته‌زویر "..له‌ هه‌ڵبژاردنی3/7دا.

Monday, 08/03/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت نزیک له‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که‌ پلانی یه‌کیتی و پارتی جیاواز بوون و بێ ئاگاداری یه‌کتر هه‌ریه‌که‌ ده‌یویست زۆرترین ته‌زویر بکات ، ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه‌ ئاماژه‌ی پیبده‌ین:
1- بۆ یه‌کێتی بردنه‌وه‌ له‌ که‌رکوکوک کارێکی حه‌یاتیی بوو ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو قورسایی خۆی خسته‌ ته‌زویرکردنه‌وه‌ ، که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت 250 هه‌زار ده‌نگیان ته‌زویر کردبێت ، بۆیه‌ ده‌بیینن له‌ یه‌کدوورۆژی دادێت یه‌کێتی ده‌نگێکی زۆرتر له‌ گۆڕان و پارتی ده‌هێنێت، که‌ بێ گومان کاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێده‌که‌وێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن پارتی .
2- پارتی له‌ ده‌ڤه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌ستی به‌ ته‌زویرکردن کرد ، له‌ ناوه‌نده‌کانی شار که‌متر به‌ڵام هه‌رچی له‌ قه‌زا و ناحییه‌کان ته‌زویریکی بێ شوماری کرد ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ ئه‌مجاره‌ ویستیان دوور له‌ ناونده‌ قه‌ره‌‌باڵغه‌کان و به‌ به‌رچاوی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌شاره‌کان که‌متر ته‌زویر بکه‌ن ، ئه‌مه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش فشاره‌کانی لیسته‌ جیاوازه‌کان ته‌نانه‌ت یه‌کێتی هاوپه‌یمانیشی زۆر بوو زیاتر چاوکراونه‌تر و به‌ هۆشیاریه‌وه‌ چاودێری هه‌ڵسوکه‌وتی پارتیان ده‌کرد.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی ووتی: هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ریه‌که‌ بۆ خۆیان کاریان ده‌کرد ، به‌ جۆرێ هیچ مانایه‌ک بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ستراتیژییه‌ی نێوانیان نه‌مابوو‌ .

ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست پێشتریش ئاماژه‌مان به‌ پلانی جۆراوجۆری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا ، که‌ پێمانوابوو ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ شه‌کل و کڕۆکیی بۆ له‌مه‌ودوای ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ساخته‌یه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ دیاری ده‌کات ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ردولا زۆر شێوازی جیاجیای ته‌زویر و ته‌رغیب و تۆقاندنیان به‌کارهێنا . ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌گه‌رچی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌ردولا له‌ عێراقدا نیشانده‌دا ،که‌ ئه‌مه‌ش گرنگه‌ ، به‌لام له‌وه‌ی گرنگتر هه‌ریه‌که‌ واته‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ده‌یانویست یا ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ی خۆیان بۆ یه‌کتر به‌یان بکه‌ن ، تا له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه‌ ده‌ستکه‌وته‌کانیان له‌ بوودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان دیاری بکه‌ن.
نابێ لاوازی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر هه‌روا به‌ هاسانی لێکی بده‌ینه‌وه‌ ، پارتی ده‌یویست به‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ لاواز بکات ، ئه‌مه‌ له‌ هه‌مان کاتدا جه‌لال ده‌یویست پێگه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ به‌رهه‌م سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به‌هێزتری بکات و پارتی ناچار بکات وه‌ک هێزیک ته‌عامولی له‌ گه‌ڵدا بکا نه‌ک وه‌ک هێزیکی پیری په‌ککه‌وته‌.
ئه‌وه‌ی کرا ئه‌و پێشبڕکییه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوه‌وه‌ بوو زیاتر نه‌ک ده‌ره‌وه‌.
جه‌لال که‌ هه‌موو قورساییه‌کی خۆی خسته‌ که‌رکوک ، دڵنیابوو له‌ سلێمانی ده‌دۆڕێ ، دڵنیاش بوو له‌ هه‌ولێر و دهۆک ئه‌و ده‌نگانه‌ ناهێنیت تا بتوانێت به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودوه‌ک هێزیکی خاوه‌ن پیگه‌ خۆی نیشانبدا و ، پێیان بلێت: منیش شه‌ریکی بوودجه‌ دزراو ده‌بم ، هه‌ربۆیه‌ که‌وته‌ شه‌ڕێکی مانو نه‌مان بۆ بردنه‌وه‌ی له‌ که‌رکوک.
ره‌نگه‌ هه‌ندێ له‌ چاودێران پییانوابێت ، که‌رکوک بۆخۆی بۆ کورد کورسییه‌کانی که‌مه‌ ، یه‌کیتی گره‌و له‌سه‌رچی ده‌کات؟.

ده‌کرێت ئه‌مه‌ بۆچوونێکی راست بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ئومێدێکی به‌ هه‌رێمی کوردستان مابێت ، بۆیه‌ ده‌کرێت بڵیین: دوایین سه‌نگه‌رله‌ که‌رکوکی بریندار به‌ ساخته‌کاریی ، یه‌کێتی ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ ژیانی سیاسی خۆی بدات ، چونکه‌ نابێ ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچێت گۆڕان وه‌ک هێزیکی زیندووی تازه‌ پێگه‌یشتوو له‌ نێو گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسایدایه‌، هاکا له‌ ئاینده‌یه‌کی زۆر دوورنا ئه‌و سه‌نگه‌ره‌شی له‌ جه‌لال و بنه‌ماڵه‌که‌ی گرت.
له‌ کۆتاییدا و به‌کورتی ده‌توانین بڵێین: به‌ پراکتیک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ چاودێرانی سیاسی به‌ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ستراتیژه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گۆڕنرا یا وا خه‌ریکه‌ له‌ گۆڕی ده‌نێن ، که‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تییه‌یه‌ که‌ ده‌مێکه‌ روناکبیران و سیاسه‌توانان ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ به‌ ده‌ردێکی کوشنده‌ بۆ ئاینده‌ی خه‌لکی کوردستان و ئه‌و گه‌نده‌ڵکارییه‌ زه‌به‌لاحه‌ی کوردستانی ده‌زانن.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خالێکی گرنگتریش له‌خۆوه‌ده‌گرێت که‌ بریتییه‌ له‌ ‌ پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی که‌ئه‌م ره‌وشه‌ سیاسییه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌ ئه‌وانیشی به‌ هێزتر کرد ، که‌ بێگوومان له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ دیگیتاڵه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ چه‌ند رۆژی دادێ ئه‌و راستییه‌ زۆر به‌ روونی به‌دیارده‌خات ..به‌ مانایه‌کی دیکه‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ پاشه‌کشه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کروادابوون ، ئێستا شوێنه‌ شکسته‌کانیان له‌ زۆنی داگیرکراوی زه‌رد له‌ لایه‌ن ئیسلامی سیاسی هه‌لده‌گیرێته‌وه‌ ، به‌ مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ به‌رده‌م شکشتێکی گه‌وره‌تردان که‌ روودانی حه‌تمییه‌ ، که‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌ بزاڤی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌ کوردستان..دوو هێزی بنه‌ماڵه‌یی له‌ نێو نه‌خشه‌یی سیاسی له‌ پاشه‌کشه‌دان ، ئه‌وه‌ش به‌ومانایه‌ دێت که‌ هیچ هێزیکی ناته‌ندورستی بنه‌ماڵه‌یی ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ حزوری ئه‌و هه‌موو هۆکاره‌ ده‌ره‌کییه و ناوه‌خۆییه‌ کاریگه‌رانه‌ درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی بدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە