مه‌لابه‌ختیار به‌رزترین شوقه‌ی له جاف تاوه‌ر کڕی به 800 هه‌زار دۆلار
Thursday, 26/12/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست ـ سلێمانی
سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی هه‌ر خه‌ریکی دزین و خانوکڕین و بازرگانین و هیچ ئاگایان له حیزبه‌که‌یان و مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی و ژیانی خه‌ڵکه‌وه نه‌ماوه هه‌ربۆیه حاڵی یه‌کێتی نیشتیمانی وای به‌سه‌رهاتووه و بۆته گاڵته‌جاری خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه ستڕاتیژێکهی دوێنێیشهوه که پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه بوونه‌ته مههزله...ئه‌وه نیه لێپرسراوێکی پارتی ده‌رباره‌ی پێکهێنانی حکومه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئێمه نازانین قسهوگڤتوگۆ له‌گه‌ڵ کێدا بکه‌ین چونکه یه‌کێتی سێ باڵه و هه‌ریه‌که‌یان له‌ئاوازێک ده‌خوێنێت ، باڵی هێرۆ ، باڵی کۆسره‌ت و باڵی دکتۆر به‌رهه‌م...
ئه‌وه‌تانێ سه‌رکرده‌و لێپرسراوانی یه‌کێتی هه‌ر خه‌ریی کڕین و دروست کردنی خانوو و شوقه‌ن به‌هۆی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکه‌وه ، یه‌کێکی نزیک مه‌لا به‌ختیار پێ ڕاگه‌یاندین که مه‌لا به‌ختیار شوقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌به‌رزترین نهۆمی جاف تاوه‌ر کڕیووه له سلێمانی به هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار..ئه‌مه جگه له خانوو و موڵکه‌کانی تری.. ئه‌م شوقه‌یه‌ی هه‌ر بۆ خۆشی و ڕابواردنی یه‌ک دوو شه‌و کڕیووه چونکه خۆی له خانووهگهورهکهیدا ده‌ژی..
دیاریده‌ی کڕینی زه‌وی و خاو‌و و شوقه و دروست کردنی باخ له‌ده‌ره‌ی شاردا بۆته پیشه‌ی هه‌موو سه‌کرده‌کانی یه‌کێتی و پارتی و به‌هه‌موو لایان که‌وتوونه‌ته گیانی ئه‌م نیشیمانه..
شایانی باسە عومه‌ر فه‌تاحیش خانوویه‌کی زۆر گه‌وره‌ی به ته‌نیشت تایتانیک هوتیله‌وه دروست کردووه نرخی له چه‌ند ملونێک دۆلاردایه ، ئه‌مه جگه له خانووه گه‌وره‌ی شارۆچکه‌ی دوکان له‌سه‌ر ئاوه‌که و خانوویه‌کی تری گه‌وره ته‌نیشت چاڤی گه‌شتیاری که‌چه‌ند ساڵه چۆڵه و که‌سی تێدا ناژی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست