ئاگاداری و راگهیاندنه گرنگهکانی رۆژ
Friday, 25/02/2011, 12:00
بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە دانیمارکسبەینێ ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٦ ی شوبات خۆپیشاندانێک لە
شاری (rhus) ئارهوسی دانیمارک سازبکرێت لەبەردەم چەقی شاری ئارهوس کە بە Rdhuspladsen ناسراوە کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆ، وەک پشتیوانیکردنێک
بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی کوردستان بۆ چاکسازی بنەڕەتی.
بە هیوای ئەوەی کە زۆرترین کەس لە ڕەوەندی کوردی شارەکانی نزیک ئارهوس و دەوروبەری بەشداریبکەن.
لەگەڵ ڕێزی کۆمەڵێک گەنج لە ڕەوەندی کوردی شاری ئارهوس
---------------------------------------
زانكۆى ئەمەریكى لە عێراق-سلێمانى هەڕەشەى مانگرتن دەكات
كۆمەڵیك خوێندكارى زانكۆ
زانكۆى ئەمەریكى لە عێراق- سلێمانى یەكێكە لە زانكۆ ئەهلیەكان كە كەوتۆتە شارى سلێمانى، هەرێمى كوردستان، دیارە ئەم دەزگایە گرنگى تایبەتى هەیە بۆ شارى سلێمانى و هەرێمى كوردستان لە رووى سیاسى و ئابورى و پێشكەوتنى كەلتورى، بەلام دیارە ئەم زانكۆیەش لە لایەن بەرپرسانەوە كراوە بە گەندەڵستان، ئێمە وەك كۆمەلیك خوێندكار داواكارین لە بەرهەم سالح كە لە ماوەى دوو رۆژدا پەیمان بدات ئەم چاكسازیانەى خوارەوە بكات ئەگینا لە ناو زانكۆ ماندەگرین:
* ڕاگرتنى هاوكارى و سپۆنسەركردنى كوڕ و كجانى بەربرسانى یەكێتى، كۆمەلێك لەم خوێندكارانە(شاد كامەران كوڕى (وەزیرى ئاوەدانكردنەوە)، هۆزان هێرش كوڕى (سەرۆكى دەزگاى وەبەرهێنان)، دونیا دلێر مەجید كچى (دلێرى سەید مەجید)، (ڕاهى و ڕاندى ڕابەرى سەید برایمى كۆیى) و بە دەیانى تر. یان لە بەرامبەر هاوكاریكردنى هەموو خوێندكاران بە تایبەتى هەژارەكان.
* ڕاگرتنى هاوكارى عەرەب و توركمانەكانى كەركوك كە ساڵانە بۆ هەریەكیان بڕى یەك دەفتەر دۆلاریان بۆ دەدەرێت.
* ڕاگرتنى هاوكارى بەناو سەرۆكى كۆمارى عێراق، یان دەبێت خوێندكارانى كوردیش وەك عەرەب و توركمان سوودمەندبن.
* گەڕانەوەى ئەو دە ملێۆن دۆلارەى كە لە كێلگەى نەوتى تەق تەق لە ژێر فشار وەرگیراوە بۆ خەڵكە ناوچەى كۆیە و تەق تەق.
* وەستاندانى هاوكاریكردنى زانكۆ لەسەر بودجەى خەڵك (پارساڵ پەنجا ملیۆن دۆلار لە لایەن ساڵحەوە دراوە بەزانكۆ)
* داوكارین لە پەرلەمانى كوردستان بە زووترین كات سەردانى زانكۆ بكات بۆ لێكۆڵینەوە.
1-Student Eye Publishes Contract of First AUI-S Chancellor:($1000, 000 Insurance, $320,000 Salary, $250,000 bonus) http://auisstudent.blogspot.com/2011/02/student-eye-publishes-contract-of-first.html 2. Egyptian Protesters Thank AUI-S Students for Their Support http://auisstudent.blogspot.com 3. Money Talks (3): Rich and Poor http://auisstudent.blogspot.com بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە شاری هامیلتۆن/ کەنەدا بۆ پشتیوانی کردن له خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە 17 ی ئەم مانگەوە جەماوەری کوردستان، بۆ داواکاری و خواستەکانیان، بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵاتی بنەماڵەکان، بۆ وەستانەوە بە دژی گەندەڵی و فەسادی ئیداری ڕۆژانە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام دەسەڵات لە کوردستان، هەموو ڕۆژێک بە چەک و گوللە وەڵامیان دەداتەوە، تائێستا 3 لاوی خوێن گەرم شەهید بوون و زیاد لە 150ی تریش بریندار بوون. بەڵام جەماوەری کوردستان سەربەرزانە کوڵ نادات و ڕۆژ لە دوای رۆژ جەماوەری زیاتر ، شار و قەزا و ناحیەی تر بە خۆپیشاندانەکانەوە پەیوەست دەبن و شەپۆلی توڕەیی جەماوەر بەردەوام پەرە دەسەنێت.
ئێمه بۆ پشتیوانی کردنی جەماوەری کوردستان ، هەروەها بۆ لەقاودانی ئەو کردەوەی نامرۆڤانەیەی دەسەڵات لە کوردستان، بانگهوازی سهرجهم ئازادیخوازان ، لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و عهدالهتخوازان دهکهین بهبێ جیاوازای حیزب و گروپ و بیروڕا یهک که ههیانه بێنه دهنگ. ئەمرۆ کاتی ئەوەیە هەموان پێکەوە پشتیوانی کەس و کاری خۆمان بین. هەوڵێ بێوچان بدەین کۆمەڵگای کەنەدی و جیهانی بۆ پشتیوانی کردنی خواستەکانی خۆپێشاندانەکانی کوردستان ڕابکێشین و کارو کردەوەی دەسەڵات بەلە خوێن گەوزانی خۆپیشاندانەکان ڕسوا بکەین.
بۆ ئەم مەبەستە له شاری هامیلتۆن/ کەنەدا کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی ساز دەکەین، داوا لە هەمووان دەکەین بەشدار بن
دەستەی سازکردنی خۆپیشاندان
کات و شوێن
Sunday February 27 at 2-3 pm
Location is on King & James street
Map:
http://maps.google.ca/maps Contact:
(905) 973-1029
905- 973- 0088
416- 827- 4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست